ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچولە ٦۰گوندی ئامەد

بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە باکوری کوردستان، لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای ئامەدەوە لە ٦۰ گوندی ئەوناوچە قەدەغەی هاتووچو ڕاگەێندراوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ئامەد بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک قەدەغەی هاتووچۆی لە ٦٠ گوندی سەربە شارۆچکەکانی لیجێ، هێنێ، کاراز و هەزرۆ، ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیاوە ڕاگەیەندراوە.