ڕژیمی ئێران گوندەكانی باڵەكایەتی و برادۆست تۆپباران دەكات
كۆماری ئیسلامی ئێران گوندەكانی سنووری برادۆست و باڵەكایەتی باشووری کوردستان تۆپباران دەكات و بەو هۆیەشەوە ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
كۆماری ئیسلامی ئێران گوندەكانی سنووری برادۆست و باڵەكایەتی باشووری کوردستان تۆپباران دەكات و بەو هۆیەشەوە ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان کردووە بە تۆپبارانی هەردوو هەرێمی برادۆست و باڵەكایەتی باشووری کوردستان، تۆپبارانەكە بەردەوامە.
تۆپخانەکانی ئێران گوندەكانی ئاڵانە و زینوە و دوكان-ی هەرێمی باڵەکایەتی کردووەتە ئامانج .
لە هەرێمی برادۆستیش گوندەکانی بەربزن، كەتینە دەرهۆڵ، بن پەرێز و بنی ڕەشكینی کراونەتە ئامانجی تۆپخانەکانی ئێران .
بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە ئاگرێکی زۆر لەناوچەکە کەوتووەتەوە.