یه‌كێك له كادیرانی سه‌ره‌تای تێكۆشانی ئازادی «حه‌قی قه‌رار» كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌میشه له‌باره‌یه‌وه ده‌یگوت: «ڕۆحی شاراوه‌ی منه»، له ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ له دیلۆك شه‌هید بوو. هه‌زاران ئه‌ندامی په‌كه‌كه له چیاكانی كوردستان، له‌پێناو گه‌شكردنی ڕۆحی ئه‌و، له ئه‌كادێمیای حه‌قی قه‌رار په‌روه‌رده ده‌بینن. گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار، له ساڵیادی چل و یه‌كه‌مینی شه‌هیدبوونیدا، باسی هێڵی حه‌قی قه‌رار ده‌كه‌ن.
ئه‌وان به ڕۆحی حه‌قی قه‌رار نا‌وێرن
قاره‌مان كاشوورا كه دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بووه له زۆر شوێنی جیاواز ماوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ساڵی ٢٠١٤ دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی روویدا، وه‌ك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه چووین بۆ شه‌نگال. ئه‌و كاته‌ی له شه‌نگال بووم، من ئه‌و ڕۆحه‌ی هاوڕێیه‌تیی ڕێبه‌رایه‌تی و حه‌قی قه‌رارم له چیای شه‌نگال بینی. كچ و كوڕان له ناسنامه و باوه‌ڕی جیاواز، له‌پێناو ڕزگاركردنی ئێزدیخان له ڕیزی هه‌په‌گه‌دا بوون.
كاشوورا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌م ڕۆحه له دژی هێرشه‌كانی فاشیزمی نه‌ریتی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: به‌و هۆیه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ته‌كنیكێكی قورس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئێمه، به‌ڵام ناتوانن هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بێنن. چونكه ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ریان شه‌ڕ ده‌كات، ڕۆحی حه‌قی قه‌راره.
ئێمه وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌و له كه‌ركووك بووین
شیمال دلسۆز سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه له دژی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌تایبه‌تی كوردستان ده‌كرێن و ده‌ڵێت: ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له دژی ئه‌م زیهنیه‌ته‌ی كۆمه‌ڵكوژی ده‌ستی به تێكۆشانی یه‌كگرتووی گه‌لان كرد. دلسۆز هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و ڕاستییه له هاوڕێیه‌تیی نێوان ئۆجالان و حه‌قی قه‌رار ده‌بینرێت.
«كاتێك له سه‌نگه‌ره‌كاندا ڕه‌نگینی هه‌ڤاڵانم ده‌بینی، ده‌مگوت: به‌دڵنیاییه‌وه هاوڕێ حه‌قی ئێمه ده‌بینێت. حه‌قی قه‌رار ڕه‌نگی په‌كه‌كه‌یه. كه‌ركووك شارێكی دێرینی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانه. وه‌ك هاوڕێیانی حه‌قی و ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئێمه‌ش له‌پێناو پاراستنی‌دا له‌وێ بووین.»
یادی حه‌قی له كۆبانێیه
بێریتان بێریڤان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی هاوڕێ حه‌قی-ن كه به‌ر له ٤٠ ساڵ هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی تێكۆشانی نا. بێریتان ده‌ڵێت: «من خه‌ڵكی كۆبانێم، كاتێك كه هاتمه ڕیزی تێكۆشانی ئازادی، كۆبانێ له ده‌ستی ڕژێمی به‌عسدا بوو. له سه‌نگه‌ره‌كاندا، له ڕادیۆ بیستم كه كۆبانێ ئازاد بوو. سیسته‌می پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان كه ئێستا له كۆبانێ و ته‌واوی ڕۆژئاوا هه‌یه، شێوه‌یه‌كی وه‌ڵامه بۆ یادی هاوڕێ حه‌قی. ئافراندنی ژیان له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌ره‌ب كه چه‌ندین ساڵ بوو دیوارێك له‌نێوانمادا دروست كرابوو، له سایه‌ی فیداكاری و ڕه‌نجی هاوڕێ حه‌قی بوو. ئێمه‌ش به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه خاوه‌نداره‌تی له ڕه‌نجی هاوڕێ حه‌قی ده‌كه‌ین.»
وه‌ڵامه بۆ هێڵی خیانه‌ت
ئه‌حمه‌د ئامه‌د ده‌ڵێت، ئه‌و ژیانه‌ی كه حه‌قی قه‌رار بۆی به‌جێهێشتوون، ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یه و له كه‌سایه‌تیی قه‌رار-دا، یادی هه‌موو شه‌هیدانی مانگی گوڵان (ئایار) ده‌كه‌ینه‌وه.
ئامه‌د هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له دوای شه‌هیدبوونی حه‌قی قه‌رار، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد بڕیاری پارتیبوونی داوه و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی شه‌هیدبوونی حه‌قی قه‌رار-ی داوه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: «له دوای ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ٢٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٨، ماوه‌ی ٤٠ ساله ڕۆحی هاورێ حه‌قی گه‌ش ده‌كرێت و به به‌رخۆدان وه‌ڵامی هێڵی نۆگه‌ران ده‌درێته‌وه.»
ئه‌حمه‌د ئامه‌د ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له دوای ته‌واوبوونی په‌روه‌رده، تێكۆشانی هاوڕێ حه‌قی له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ درێژه پێده‌ده‌ن.
تۆڵه‌كردنه‌وه له نۆكه‌ران
سارا لۆرین باس له‌وه ده‌كات كه هیچ شتێك له سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی هێژاتر نییه. ده‌شڵێت، ئه‌وان سه‌ربه‌رزن كه به‌شوێنپێی حه‌قی قه‌راردا ده‌ڕۆن.
«وه‌ك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه هه‌موو جۆره سته‌مێك بكه‌ینه‌وه، هه‌موو ڕۆژێك خۆمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین. له‌م خولی په‌روه‌رده‌یه‌شدا ئێمه قورسایی ده‌خه‌ینه سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه. ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی ئێمه هه‌ن. نه‌ریتێكی قڕكردن هه‌یه كه پێویسته له كاتی خۆیدا وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. به ڕۆحی هاوڕێ حه‌قی تێكۆشانی خۆمان به‌هێز ده‌كه‌ین.»
١٨ی گوڵان (١٨ی ئایار) فه‌رمانه بۆ تێكۆشانی یه‌كبوون
ژن دێرسم، یادی حه‌قی قه‌رار و پێشه‌نگی شۆڕشی توركیا ئیبراهیم كایپاككایا ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئێمه له كاتێكی وه‌هاداین كه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر گه‌لان بڕیوه. له‌م كاته‌دا تێكۆشانی یه‌كبوون نه‌بێت، نابێ. ئۆپه‌راسیۆنه‌سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له ٢٤ی حوزه‌یران ده‌كرێت، له كه‌سایه‌تی هاوڕێ حه‌قی و هاوڕێ ئیبراهیم-دا، تێكۆشانێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر گه‌لانی كوردستان و توركیا فه‌رز ده‌كات.
«من له قامیشلۆ كاریگه‌ریی ئه‌وم بینی»
ژن دێرسیم، ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و وه‌ك گه‌نجێكی كوردی قامیشلۆ گه‌وره بووه و كاریگه‌رییه‌كانی هاوڕێ حه‌قی قه‌رار-ی له قامیشلۆ بینیوه.
«له‌نێو ئه‌و ژیانه‌ی كه به فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له لایه‌ن گه‌لانی سریانی، كورد، توركمان، ئه‌رمه‌نی، مه‌سیحی، موسوڵمان و عه‌ره‌ب-دا بونیاد نرا، جێده‌ستی هاوڕێ حه‌قی ده‌بینرێت.»
«ده‌یگه‌یه‌نینه چیا سه‌ركه‌شه‌كانی ئۆردوو»
دژوار زاگرۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و له ئێزدیخان، له چیای شه‌نگاله‌وه به‌شداری كردووه له ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی. ده‌ڵێت: كاتێك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له دژی فه‌رمانی ٧٤هه‌مین بۆ پاراستنی ئێمه و خاكمان هاتن، به‌رخۆدانی ئه‌وان كاریگه‌ری له ئێمه كرد.
«وه‌ك دیارییه‌ك، فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆیان بۆ ئێمه هێنا. منیش ویستم له‌سه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه قووڵ ببمه‌وه و ئاستی زانینم به‌رز بكه‌مه‌وه. كاتێك پرسیارم ده‌رباره‌ی ڕێبازی ژیانی ڕێبه‌ر ئاپۆ كرد، له‌نێو وه‌ڵامی هه‌ڤاڵاندا، ناوی حه‌قی قه‌رار ده‌رباز بوو. تێگه‌یشتم كه ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌قووڵه‌ی كه ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ حه‌قی قه‌رار كردوویه‌تی، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. كاتێك من بیستم ئه‌و توركه، فێربووم كه له‌پشت به‌رخۆدانی پێكه‌وه‌یی هاوڕێیانی تورك، كورد، فارس و عه‌ره‌ب، میراتی هاوڕێ حه‌قی هه‌یه.»
زاگرۆس ده‌شڵێت: «حه‌قی قه‌رار، ناوی گه‌وره‌بوونه له‌گه‌ڵ ڕه‌نج. خاوه‌نداره‌تی له یادی حه‌قی قه‌رار ده‌كه‌ین و له‌پێناو ژیانی هاوبه‌ش، چیای شه‌نگال ده‌گه‌یه‌نینه چیا سه‌ركه‌شه‌كانی ئۆردوو.»
s.m