ڕۆناکی چاوی هەموو مرۆڤایەتی

لە چوار پارچەی کوردستان، کورد جەژنی ژیانەوە ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکەن. جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد پیرۆز بێت. بەڕێزەوە یادی فەرماندە ماحسون کۆرکماز (عەگید) و هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەکەینەوە کە ڕۆڵیان لە ژیانەوەدا هەیە.

٣٦ ساڵ بەسەر هەنگاوی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا تێپەڕی. لە ٣٦ ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدانی گەریلادا بۆ ئازادی کوردستان بە دەیان هەزار گەریلا شەهید بوون. ئەو شەهیدانە ڕوح و گیانی نەک بە تەنها بە باکووری کوردستان، بەڵکو بە هەموو کوردستان بەخشی. هەر شەهادەتێک، ڕەگی ووشکی کوردایەتی زیندوو کردەوە و بۆ کورد بووە ئاوی ژیان. لە چوار پارچەی کوردستان هیوای ئازادی گەلی کورد گەیشتە لوتکە. لە لای کورد تێگەیشتنی 'ئێمەش دەتوانین بۆ ئازادی تێبکۆشین و سەربکەوین' دروست بوو. شۆڕشێک کە متمانەی بە خۆی و هێزەکەی دروست بوو. شۆڕشی ژیانەوە، ١٥ی تەباخ کۆمەلگا و کەسایەتی کوردی بە عەشقی ئازادی و تێکۆشان مەیاند. کۆمەڵگا و کەسایەتیەکی نوی کوردی خوڵقاند. کورد گەیشتە ڕاستی ئەو گەلەی کە بۆ ئازادی خۆی شەڕ دەکات. بەو شێوەیە بەهای سەرەکی گەرەنتی کورد بەدەستهێنران. لەبەرئەوەش ئێمە وەک کورد کە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات دەژین، قەرزاری ئەو کەسانەین کە دەستیان بە شۆڕشی ژیانەوە کرد.بەڕێزەوە سڵاومان بۆ ئەوان دەنێرین.

لە ١٥ تەباخدا لە تەقاندنی گولەی یەکەم لەدژی دوژمن زیاتر، گولە لەبەرانبەر ئەو عەقڵیەتە تەقینرا کە بڕوای نەدەکرد تێکۆشان بەرەو پێشەوە بچێت و سەربکەوێت. ئەو گولەیە لە دواکەوتوویی نێو کورد کەوت. بەرخۆدانی گەریلا بە تەنها تێکۆشانی چەکداری نەبوو. بووە شۆڕشێکی نەتەوەیی، شۆڕشی دیموکراسی و کەلتوری. گرنگ ئەوەبوو، شۆڕشەکە دەیتوانی گەلی کورد بکاتە خاوەن ئیرادە. ئەو ژنەی کە لەم خاکەدا شۆڕشی نیولوتیکی ئەنجامدا، ئەمجارەش شۆڕشی ئازادی ژن بەرهەم هات. ئەم شۆرشەش شارستانی دیموکراتیک لەگەڵ خۆی دەهێنێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئەو تەشیەی شۆرشی ئازادی ژن دەڕێسێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێتە سەردەمی شۆڕستانی دیموکراتی. ئەمڕۆ تەشی کورد دەڕێسێنرێت. بەو ڕادەیەی کە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ کاتێک بەخۆیانەوە نەیبینیوە، گۆڕانکاری دروست دەبن. شۆڕشی ژیانەوەی کورد دەبێتە شۆڕشی ژیانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شۆڕشی گەورە و شۆڕشگێری چۆن دەبێت، ١٥ی تەباخ و ئەنجامەکان نیشانەی ئەوەیە. گۆڕانکاری گەورە، شۆڕشی گەورە بە هزری گەورەی شۆڕشگیری و کەسایەتی شۆڕشگێر دروست دەبێت. لەو لایەنەوە ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان هەر لەسەرەتاوە، هەموو کاتێک باسی شۆڕشی ناو شۆڕشی دەکرد. لە کوردستانیش بە تەنها بە شۆڕشگێری گەورە، بە تێکۆشان و بەرخۆدانێک کە هەموو ڕۆژێک شۆڕش لە ناو شۆڕشدا دەکرا، ژیانەوە دروست دەبوو. دەتوانرا پێشکەوتنی گەورە بەدەست بهێنرێت. بۆ کورد ئازادی بە تەنها بەم شێوەیە دروست دەبوو. ئەو چوارچێوە چیمەنتۆیەی کە لەسەر کورد و کوردستان دانرابوو، بەم شێوەیە دەتوانرا پارچە پارچە بکرایە. جوانبوونی هەموو کورد، بەم ڕێگەیەوە دەتوانرا لە سەکۆی مێژوودا ببینرێت. ڕێبەر ئاپۆ بە شۆڕشگێری گەورەی خۆی، ئەوەی جێبەجێ کرد. بەم شێوەیە شۆڕشگێری گەورە جێگای خۆی لەناو مێژوودا کردەوە.

دەرکەوتنی ڕێبەرایەتی بۆسەر سەکۆی مێژوو، ئەو ڕێخستنەی کە خوڵقاندی، تێکۆشانەکەی، ئاسایی نەبوون. ئەم دۆخە نائاساییە کەمجار لە مێژوودا بینراون. بەم تایبەتمەندیە نائاساییە، پێشکەوتنی زۆر گەورە بەدەستهێنران.

ئەگەری ئاپۆیی و هەنگاوی ١٥ی تەباخ نەبوانە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوو زۆر جیاواز دەبوو. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ئێستاش دەسەڵاتی دیکتاتۆری گەورە لەسەر حوکم دەبوون و هیوای گۆڕانکاری هیچ کاتێک نەدەگۆڕا. بەڵام ئەمڕۆ ڕاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر شۆڕشێکی گەورەی ئازادی و دیموکراسی دووگیانە. پێدەچێت لەدایکبوونی ئازادی و دیموکراسی زەحمەت بێت، بەڵام ئەگەر لەدایکبوو بە هەزاران سال دەژی، دەبێتە ڕۆناکی چاوی هەموو مرۆڤایەتی. دەبێتە جۆگرافیایەک کە هەموو مرۆڤێک ڕووی تێدەکات و تەوافی دەکەن. دەبێتە جۆگرافیای شاڕساتنی دیموکراتیک. ١٥ی تەباخ شۆڕشی ژیانەوە دەبێتە شۆڕشی ژیانەوەی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوەش جێبەجێ دەبێت.

بە هیوای ئەوەی شۆڕشی ژیانەوە، ١٥ی تەباخ هەموو ئاستەنگ و ئالنگاریەک لەبەردەم خۆیدا پاک بکاتەوە و کوردستانی ئازادی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکرات دروست ببێت.

سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا