ڕۆژنامەنووسێک و چالاکوانێک لە زاخۆ ئازادکران
ڕۆژنامەنووس ئەحمەد زاخۆیی و جیهانگیر سندی چالاکوان لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ئازادکران.
ڕۆژنامەنووس ئەحمەد زاخۆیی و جیهانگیر سندی چالاکوان لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ئازادکران.
ئەحمەد زاخۆیی ١١ ڕۆژە لە زیندانی ئاسایشی زاخۆدایە، بە وتەی ئەیهان سەعید نوێنەری سەنتەری میترۆ لە بادینان بۆ ڕۆژنیوز، زاخۆیی دادگایی نەکراوە و ڕێگە بە سەردانکردنی نەدراوە و هەر بەبێ دادوەر و لەلایەن ئاسایشیشەوە ئازادکراوە.
هەروەها جیهانگیر سندی چالاکوانیش ئازادکرا.
ڕوون نەبووەتەوە کە بە کەفالەت ئازادکراون یان دۆسییەکەیان داخراوە.
تا ئێستاش دەیان کەس لە زیندانەکانی پەدەکەدا ماونەتەوە، کە لە ناویاندا مامۆستا بەدەل بەرواری، ئومێد بەرۆشکی و قارەمان شوکری زەینەدین هەیە.
ف.ق