كۆمسیونی ژنانی کەنەکە ئاماژەی بەوەکرد، له دژی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری كه ئه‌ردوغان به ده‌مامكی ئاینی دوژمانایه‌تی ژنان پێشده‌خات هه‌ره زۆر ژنانی كورد تێكۆشان ده‌كه‌ن و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری پیاو سالاری ئه‌ردغان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،" وه‌كو داموده‌زگاكانی ژنان كه ئافرێنه‌ری كۆمه‌ڵگای ئازادیخواز ودیمومكراتی و یه‌كسانین ئێمه له دژی ئه‌م هێرشانه تێكۆشان و رێخستنبوونی خۆمان به‌رفرانوانتر و به‌رزتر ده‌كه‌ین.
ڕاگەیەنراوەی کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان بەم شێوەیەیە:
"ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و باوه‌ڕه‌یه كه به هێرشكردن بۆ سه‌ر كورد ده‌توانێت قه‌یرانه‌كانی ئابوری، سیاسی، دیپلوماسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخویی و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
هێڕشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نها به باکووری كوردستانه‌وه سنووردار نییه به‌ڵكو كوردانی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش به ئامانج ده‌گرێ. له به‌ر ئه‌وه توركیا بۆ ئێمه بنچینه‌ی كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ هه‌ر پارچه‌یەكی كوردستان، سیاسه‌تی قركردنی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، و ده‌یه‌وێت كورد كه به ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی هه‌بوونی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست كه سه‌ر له نوێ دیزاین ده‌كرێته‌وه سه‌لماندووه له ناو به‌رێ.
ده‌وڵه‌تی توركیا له باكوری كوردستان سیاسه‌تی قڕكردنی سیاسی و فه‌رهه‌نگی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌تا ئێستا ٦٥ شاره‌داری سه‌ر به پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) داگیركردووه. له باكوری كوردستان هێرش ده‌كرێته سه‌ر داموده‌زگا ورێخراوه‌كانی ژنان كه بوونه‌ته ناونیشانی چاره‌سه‌ری دیموكراتی بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌م هێرشانه هه‌وه‌سی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژنان زیاده‌كات. ده‌یه‌وێت به رێگا پێكدادان نێوان ژن و پیاو ناكوكی له ناو كۆمه‌ڵگا دروست بكات، ئه‌و دیموكراتیه كه به ده‌ستی ژنانه‌وه پێشكه‌وتوه له ناو به‌رێ و له ژنانی كورد كه داعشیان له ناو برد تۆڵه ده‌ستێنی.
له دژی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری كه ئه‌ردوغان به ده‌مامكی ئاینی دوژمانایه‌تی ژنان پێشده‌خات هه‌ره زۆر ژنانی كورد تێكۆشان ده‌كه‌ن و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری پیاو سالاری ئه‌ردغان ئاشكرا ده‌كه‌ن. به‌و هۆیه‌وه ئه‌ردوغان ئاستی هێرشه‌كانی خۆی فراونتر كردووه و هێرشی رێخراوی ڕۆزای ژنان كرد و خه‌باتكار و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م ڕێخراوه ده‌سگیركران. هێرش له دژی رێخراوی رۆزا به واتای هێرش بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م ژنانه كه باوه‌ڕیان هه‌یه به ئازادی، دیموكراتی، یه‌كسانی و ئه‌داله‌تی و له پێناوی تێكۆشان ده‌كه‌ن. به هێرشكردن بۆ سه‌ر رێخراوی ڕۆزا ده‌یانه‌وێت ژنان له تێكوشان دوور بخه‌ن. ئه‌ردوغان هێزی ژنان ده‌بینێت ده‌ترسێ، چونكه دوژمنی یه‌كسانی و دیموكراتی و ئازادیه. ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕی خۆی له شانه‌كانی كۆمه‌ڵگا جێگیركردوه. نزیكایه‌تی و هێرشی بێ ئه‌خلاقی له به‌رامبه‌ر ته‌رمی شه‌هیدان كه پیروزیه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی گه‌لی كوردن ده‌كات.ئه‌وه‌ی به سه‌ر شێخ سه‌عید و شێخ ڕه‌زای هینابوی ئه‌مڕویش به هه‌مان شێوه كڵكۆی شه‌هیدان خراب ده‌كات وئێسقانه‌كانیان ون ده‌كان، به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت بیره‌وه‌ری مێژووی له ناو به‌رێ.
ده‌وڵه‌تی تورك به هێرشكردنی بۆ سه‌ر زینی وه‌رتێ ویستی باشوری کوردستان داگیر بكات و پلانی هه‌یه ده‌سكه‌وته نه‌توه‌یه‌كانمان له ناوبه‌رێ. دیسان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئازاد كه له ڕۆژئاوای كوردستان بونیاد نراوه وده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له بار ببات، به هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ هێزه هه‌رێمی و نێوده‌ڵاتیه‌كان هێرشه‌كانی به‌رده‌وام ده‌كات.
وه‌كو داموده‌زگاكانی ژنان كه ئافرێنه‌ری كۆمه‌ڵگای ئازادیخواز ودیمومكراتی و یه‌كسانین ئێمه له دژی ئه‌م هێرشانه تێكۆشان و رێخستنبوونی خۆمان به‌رفرانوانتر و به‌رزتر ده‌كه‌ین.
به‌م باوه‌ڕی و بڕیارداریه‌وه ئێمه بانگ له سه‌رجه‌م ژنان ده‌كه‌ین خاوه‌نداری له ڕێخراوی ژنانی ڕۆزا بكه‌ن . ژنانی به ئێراده و خاوه‌ن باوه‌ڕی به ئازادی هیچ وه‌ختێك له به‌رامبه‌ر زهنیه‌تی نه‌ژادپه‌ره‌ستی وده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر دانانوێنن."
ف.ق