ژنان لێبۆردنی دەستدرێژکارانیان شەرمەزار کرد

پلاتفۆرمی ژنان لە ٣٠ شار لێبۆردنی دەستدرێژکارانی منداڵانیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکرێت.

ڕوحا

پلاتفۆرمی ژنان لەدژی دەرکردنی لێبۆردن بۆ دەستدرێژکارانی منداڵان، لە ٣٠ شار دەستیان بە چالاکی کرد. ڕێکخراوەکانی ژنان داوایان کرد گوێ بە پەیمانی ئەستەنبوڵ بدرێت و خاڵەکانی پەیمانەکە بێ کەموکورتی جێبەجێ بکرێن. لەم چوارچێوەیەدا پلاتفۆرمی ژنانی ڕوحا لە لقی ئەیتم سەنی ڕوحا کۆبوونەوە و کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. میهریبان چەلیک وتەبێژی پلاتفۆرمی ژنانی ڕوحا ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە. چەلیک لە پشت پانکارتی ؛لەبەرانبەر دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بێدەنگ نابین' ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە. لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'بەرگری لێ مەکە و دایمەپۆشە و تاوانباران دادگایی بکەن، دەست لە لەشی منداڵان نەدەن، منداڵان بێدەنگ نابن و ئێوەش بێدەنگ نەبن، لەدژی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بێدەنگ مەبە' بەرزکرانەوە.

چەلیک ڕایگەیاند، ئەوان لەبەرانبەر گورانکاریەکان نیگەرانن و وتی،"یاسای لێبۆردن لە مانگی نیساندا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەرکرا. ئێمە تێگەیشتن کە دەیانەوێت یاسایەک دروست بکەن کە ئەو منداڵە ١٣ ساڵانەی کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر دەتوانن بە دەستدرێژکاران هاوسەرگیری بکەن. دەیانەوێت تاوانباران، سزا نەدرێن. ئاشکرایە ١٥ی تەموز یاساکە دەبرێتە پەرلەمان. ئێمەش تا دەتوانین ڕێگری لەوە دەکەین.

لە لایەکی ترەوە نەعمان کورتولوش لە ٢ی تەموزدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت پەیمانی ئەستەنبوڵ هەڵوەشێننەوە. هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی ئەستەنبوڵ هەڕەشەیە لەدژی هەموو ژنان. ئێمە دەمانەوێت پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکرێت و تاوانباران سزا بدرێن.

ئێلح

لە ئێلح ڕێکخستنی ژنان بە هەمان ئامانج کۆبوونەوە و کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. نوێنەرانی ژنان لە لقی ئەیتم سەن کۆبوونەوە و بۆ میدیاکان قسەیان کرد. نوێنەرانەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد و ژمارەیەکی زۆر ژن ئامادە بوون. پلاتفۆرمی ژنان لەدژی لێبۆردنی دەستدرێژکاران پانکارتی 'پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکەن، دەست لە لێبۆردنی دەستدرێژکارانی منداڵان بەردەن' بەرز کردەوە. گۆلیستان سونۆک چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد وتی، ئەوان تا کۆتایی بەرگری لە پەیمانی ئەستەنبوڵ دەکەن و داوای لە حکومەت کرد کە دەست لە هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی ئەستەنبوڵ و بە تایبەتی خاڵی ٦٢٨٤ هەڵگرێت."

ف.ق