چیاژن گەریلای یەژا-ستار بانگەوازیەکی ئاڕاستەی هەموو ژنان کرد و دڵنیایە کە ژنان هێزی خۆڵقێنەر و رزگاربوونی هیواکانن و لە بانگەوازیەکەیدا وتی:"هەر ژنێک بیەوێت دەتوانێت قۆناغەکە بگۆڕێت."
چیاژن جەفانەیی گەریلای یەژا-ستار لە زێدی مەم و زین واتە لە جزیری بۆتان لەدایک بوو. لەوێ گەورە بوو، لەوێ بزوتنەوەی ئازادیی ناسی و بە بانگەوازیی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە داستانی قەرەمانیەتیی کۆبانیدا کرد.
کاتێک شەڕ کۆتایی پێهات، بینی کە ژیان لە شارەکاندا نیە. بۆیە رووی لە شاخە ئازادەکانی کوردستان کرد. یەکەمین ناوچە کە تێیدا جێگیر بوو، هەرێمی حەفتانین بوو. تا ئێستاش لەو هەرێمە ماوەتەوە و بە بڕوای سەرکەوتنەوە لە جەنگیی خۆڕاگریدا لە حەفتانین شەڕ دەکات.
دوژمن بە تایبەت هێرش دەکاتە سەر ئەو ناچانەی ژنی لێیە
لە دوایین چاوپێکەوتنیدا گەریلا چیاژن باسی لە تێکۆشانی ژنان کرد و لەم چاوپێکەوتنەشدا دەڵێت:" ژنان ئیدی ئیرادەی خۆیان دەناسن. بە ئیرادەی خۆیان شەڕ دەکەن. سەردەکەون. بە ناسنامەی ژن، بە ئیرادەی ژن لەسەر پێ دەمێننەوە و شەڕ دەکەن و زۆر شت سەردەخەن. ژنان زۆر شت دەخوڵقێنن. زۆر شتیان بۆ گەریلا، گەل، ژنان و گەنجان بەدیهێنا و تا ئێستاش بەدی دێنن. بۆ نمونە لێرە لە جەنگی حەفتانیندا، یەکەمین چالاکیی تاکتیکی لە لایەن هەڤاڵێکی ژنەوە ئەنجامدرا. ئەو گەریلای یەژا-ستار بوو. یەکەم کەس کە لە هەلیکۆپتەری کۆبرایاندا، هەڤاڵانی ژن بوون. هەڤاڵێکی ژن دۆشکای پێبوو و تا دواجار شەڕی کرد. هەلیکۆپتەری کۆبرا بۆ ئەوەی لێیبدات هەموو هەوڵێکی خۆیدا، بەڵام نەیتوانی. لە بەرەی جەنگ، سەنگەر و ناوچە جیاوازەکان، یەژا-ستار چالاکی گەورە و بێوێنە ئەنجام دەدات. لە سەختترین ناوچەکان ژنە گەریلاکان شەڕ دەکەن. لە ناو جەنگیی حەفتانیندا رەنگی ژنان دیار بوو. دوژمن بە تایبەت هێرش دەکاتە ئەو ناوچانەی ژنی لێیە.
هەموو ژنێک هێزی ئەوەی هەیە، قۆناغەکە بگۆڕێت. دەبێت ئەوە لەبیر نەکرێت. تێکۆشانی ژنان بۆ قۆناغەکە زۆر گرنگە. ژنان خاوەنی ئەو هێزەن کە قۆناغەکە بگۆڕن. ژنان پشت ئەستوورن بە هێزیانەوە و بەم شێوەیە خەبات دەکەن. گەریلاکانی یەژا-ستار لە حەفتانین پێشەنگایەتی بۆ سەر لە نوێ بونیادنانەوە دەکەن و لە ئێستاش بودواوە بە هەمان شێوە خەبات دەکەن."
ز.ش