ژنانی تیشکی ڕۆژ بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ ڕایگەیاند، بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ لە زۆر شار چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوی دەستپێشخەریەکەدا یادی شەهیدانی هەنگاوی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە کەسایەتی فەرماندەی ئەفسانەیی عەگید کرایەوە و ڕاگەیەنرا کە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی پەکەکە هاوسەنگیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی گۆڕیوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٩ی ئاب لە بایرامپاشای ئەستەنبوڵ یەکینەکانمان لەدژی کۆگایەکی جلوبەرگ و ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای ئاکەپە و هاوکارە دڕندەکانی (داعش) چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا کۆگاکە و ئۆتۆمبێڵەکە سووتێنراون.

٩ی ئاب لە پەندیکی ئەستەنبوڵ یەکینەکانمان لەدژی ٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە. دواتر بە تەقەمەنی دەستی ئۆتۆمبێڵەکان سووتێنراون.

١٠ی ئاب  لە مەجیدیەکۆی ئەستەنبوڵ دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکان لە لایەن یەکینەکانی ئێمە سووتێنراون.

١١ی ئاب لە کوچوکجەکمەجەی ئەستەنبوڵ لەنێوان هالکالی گەبزە پانکارتێکی بۆمبرێژکراو هەڵواسرا و کۆڵانی سەرەکی داخرا و پۆلیسە فاشیتەکان ناوچەیەکان گولەباران کرد.

١٣ی ئاب لە گەڕەکی کاناریای کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ لەدژی قەڕەقۆلی پۆلیس بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. لە قەڕەقۆلەکە ترس دروست بوو و پۆلیسەکان هەڵهاتن. یەکینەکانمان بە سەلامەتی لە شوێنی چالاکیەکە گەرانەوە. لەبارەی چالاکیەکە دیمەن و ڕاگەیەنراو بڵاودەکرێتەوە."

دەستپێشخەریەکە هەروەها ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، گەلی کورد پیرۆز کرد و بانگەوازی ئەوەی کرد کە بە گیانی ١٥ی تەباخ تێکۆشان گەش بکرێت.

ف.ق