ژنانی شەنگال لە دژی گۆشەگیری بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی CPT کرد: ئەرکی خۆت جێبەجێ بکە

وتەبێژی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئیزدی و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی  CPT کرد و داواشیان لێکرد لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

سەبیحا سەبری وتەبێژی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی و خەزال رەشۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال لە بارەی گۆشەگیری توندکراوی ئیمرالی لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بانگەوازیەکیان بڵاو کردەوە.

سەبیحا سەبری وتەبێژی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی تیشکی خستە سەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و ئەو هێرشانەی لە کەسایەتی ئۆجالاندا دەکرێتە سەر ژنان و وتی:"ماوەی ٢١ ساڵە رێبەری گەلی کورد ئاپۆ لە لایەن دەوڵەتی فاشیست و قرکەری تورکەوە لە ژێر گۆشەگیری توندکراوەدایە. گۆشەگیری گەورەترین تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. ئێستا لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە ئەم تاوانە گەورەیە لە بەرامبەر رێبەرەکەمان ئەنجام دەدرێت. هاوکات لە ماوەی ٢١ ساڵی رابردوودا، چەندین سیاسەتی دژ بە ژیانی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر رێبەرمان پەیرەو کران. بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو هێرشانە، رێبەرمان هەمیشە هەوڵیداوە بۆ ئاشتیەکی هەمیشەیی بۆ گەلانی ناوچەکە و بۆ بەیەکەوە ژیانی گەلان و تا ئێستاش لە ژێر گۆشەگیریەکی تەندکراودا بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات. هەروەها رێبەرمان توانی لەم ساڵانەدا لە ژێر گۆشەگیریدا، بۆ چارەسەری و ئازادی ژنان و گەلان، چەندین پەرتوک بنووسێتەوە. ئێمە وەکو ژنانی شەنگال زۆر سوودمان لە پەرتووکەکانی رێبەر ئاپۆ بینیوە. توانیمان خۆمان بناسین و وەکو ژن خۆمان بە سیستماتیک بکەین."

سەبیحا سەبری رایگەیاند، ئەو ژنەی خۆی بناسێت و تامی ئازادی بکات، ناتوانێت واز لە ئازادی بهێنێت و بەم شێوەیە دوا:"ئەو ژنەی خۆی بە رێکخستن بکات، دەبێت بە هێزی کۆمەڵاگا. ئێمە وەکو ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگای رەسەنی ئێزدی، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ خۆمان ناسییەوە. فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ئێمەی لە ٧٣هەمین فەرمان رزگار کرد. دوای ئەو فەرمانە کە تێیدا بە دەیان هەزار ژنی ئێزدی کەوتنە دەستی داعشی بکوژی ژنان، خۆمان بە رێکخستن کرد و توانیمان تۆڵەیان بکەینەوە. بۆیە ئێمە وەکو ژنانی ئێزدی قەرزداری رێبەر ئاپۆین، بۆ ئازادیشی تا دواهەناسەی ژیانمان چی لەدەستمان دێت دەیکەین. هێزە دەسەڵاتدارەکان لە فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەترسن. چونکە لەگەڵ ئازادی ژنان، ئازادی کۆمەڵگای بە بنەما دەگرێت."

سەبیها سابر لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر توندوتیژیەکانی سەر ژنان و بانگەوازیەکیشی ئاڕاستەی ژنان کرد و وتی:"توندوتیژی سەر ژنان، وابەستەی سیستمی پیاوە بکوژەکانە. سیستمی پیاوانی بکوژ، هیچ مافێک بۆ ژنان بە رەوا نابینێت. دەبێت هەموو ژنان لە دژی ئەم سیستمە بە بوەستنەوە و لە ناو چالاکی و هەوڵداندا بن. توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، توندوتیژیە بەرامبەر بە کۆمەڵگا. کوشتنی ژنان چارەسەری نیە، دەبێت ژنان هەڵسنە سەرپێ و ئەم بێمافیە قبوڵ نەکەن."

دواتر خەزال رەشۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال قسەی کرد و تیشکی خستە سەر گۆشەگیری سەر رێبەر گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و رایگەیاند، لە دژی رێبەری مرۆڤایەتی، ئەرکە ئەخلاقیەکان پێشەل دەکرێت و وتی:"دەبێت CPT بە زووترین کات ئەرکەکانی جێبەجێ بکات. ماوەی ٢١ ساڵە گۆشەگیری توندکراو لەسەر رێبەری مرۆڤایەتی بەڕێز ئۆجالان دەسەپێنرێت. لەگەڵ هێرشە داگیرکەریەکانی ئاکەپە و مەهەپە، رۆژ بە رۆژ گۆشەگیری توندکراوی سەر رێبەری گەلی کورد عوبدولا ئۆجالانیش توندتر دەبێتەوە. ئەردۆغان ترسێکی گەورەی لە فیکر و فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالان هەیە. چونکە لە جەوهەری فەلسەفەی رێبەری گەلی کورددا، ئازادی ژنان و ئازادی کۆمەڵاگا هەیە. بویە ئەردۆغان سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردن."

خەزال رەشۆ راشیگەیاند، گۆشەگیری سەر رێبەر گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان چەند بەردەوام بێت، داگیرکاریش هێندە بەردەوام دەبێت و راپۆرتی CPT کە بۆ رایگشتی ئاشکرای کرد، بەشی داد و مافەکانی ئۆجالان ناکات و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانیدا:"بێمافی و نایەکسانیەکی گەورە لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بەڕێوە دەچێت. ئەمە شەرمێکی گەورەیە بۆ یاساکانی مافی مرۆڤ و دەبێت CPT بە زووترین کات بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان هەڵوێستی خۆی بنوێنێت و ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە تا چەند بەردەوام بن لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، گەل و ئەو ژنانەی بە دوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕێن، هێندە زیاتر بە دەوری بەڕێز ئۆجالاندا کۆ دەبنەوە. چونکە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لە دڵی هەموو مرۆڤایەتیدا جێی گرتووە کە لە کەسایەتی ئەودا ئازادی خۆیان دەبیننەوە و بە دوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕێت."

خەزال رەشۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال راشیگەیاند، دوای فەرمانی ٧٣هەمین ئەوان لە هەموو روویەکەوە وەکو ژنانی ئێزدی، لە ناو هەموو رێکخراو و ئەنجومەنە هەرێمیەکاندا جێدەگرن و ئاماژەش بەوە کرد کە، لە لایەن دەسەڵاتداری پیاوانەوە رووبەرووی زۆر سەختی و رێگری دەبنەوە و بەم شێوەی کۆتایی بە قسەکانی هێنا:"پیاوان بە هیچ شێوەیە مافی ژنان ناپارێزن. دەبێت ژنان خۆیان بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان تێۆشان بکەن و مافەکانیان بەدەست بێنن. بۆ ئازادی ژنان ئێزدیش، تێکۆشانێکی گەورە پێویستە. توندوتیژی سەر ژنان بە گشتی رۆژ بە رۆژ بە سیاسەتەکانی گۆشەگیرکردن و قڕکردن زیادتر دەبن. ئەو ژنانەی خۆیان بە فیکر و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەناسنەوە، بە هیچ شێوەیەک کۆیلایەتی قەبوڵ ناکەن و لە بەرامبەر دەسەڵاتی پیاوانیش سەردانانوێنێت."

ز.ش