خۆكوشتنی نیشتیمان حوسێن په‌ناهی (ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵان) له دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ ڕامین حوسێن په‌ناهی گواسترایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له قاوشی له‌سێداره‌دان و بڕیاره به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مجه‌د حوسێن پەناهی برا گەورەی ڕامین ڕایگه‌یاند: نیشتیمان به‌ر له كۆتاییهێنان به ژیانی خۆی، لە لایەن دەزگه‌ی ئیتلاعاتی ئێران و ناوەندی سنەوە بانگکراوە بۆ لێپرسینەوە، هەرەشەی توندی لێکراوە و ئیهانە کراوە.
ئه‌مجه‌د حوسێن پەناهی کە دوو برای چالاکیی له رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە زیندانی کراون وتیشی: حکوومەتی ئێران تەواوی بنەماڵەکەی بانگهێشتی دەزگه‌ی ئیتڵاعاتی شاری سنە كردووه و هەرەشەی دوورخستنەوە، لێدان و کوشتنی لێ كردوون.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ڕامین حوسێن پەناهی برای بۆ ژووری سێدارە ئامادەکراوە و بریارە ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌سێداره بدرێت. ئه‌مه له كاتێكدایه جگه له بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسه‌ین په‌ناهی، هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د حوسێن په‌ناهی هاوژینی نیشتیمان و ئه‌فشین حوسێن په‌ناهیی برای ڕامین، له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه داوای له هه‌موو ئازادیخوازان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتی كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ڕامین حوسێن په‌ناهی.
ڕامین حوسێن په‌ناهی ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر له «دادگه‌ی شۆڕشی ئیسلامی» له سنه، به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
هه‌رچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئاستی ناوخۆ و جیهان ناڕه‌زایی توندیان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه پیشانداوه و داوایان له حكوومه‌تی ئێران كردووه بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین په‌ناهی جێبه‌جێ نه‌كات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و داواكاری و ناڕه‌زاییانه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.
s.m