کاسبکارێکی کورد لە شاری ئەهواز به تهقهی هێزهکانی ڕژێمی ئێران کوژرا
ماڵپەری کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردوەتەوە، کە کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری کامیاران-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری ئەهواز کوژراوە.
ماڵپەری کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردوەتەوە، کە کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری کامیاران-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری ئەهواز کوژراوە.
بە پێی ئەوهەواڵە، شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو کاسبکارێک بە ناوی فاروق فەیزی لەئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی سەربە ڕژیمی ئێران کوژراوە.
بەپێی هەواڵەکان شەوی پێنج شەممە ٨ی تەشرینی دوویەم/ ١٧ی خەزەڵوەرهێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە شاری ئەهواز لەباشووری ئێران هەڵکەوتووە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان کردووەتە ئامانج و سۆفیرەکەی کوژراوە.
کاسبکارەکە دانیشتووی گوندی تەنگیوەری سەربە شاری کامیارانی ڕۆژهەلاتی کوردستانە، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ له لایهن هێزهکانی ڕژێمهوه لە شاری ئەهوازتهقهی لێکراوە، بەوە هۆیەوە کوژراوە.
ک-ش