دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، جێگیرکردنی هیزی پەدەکە لە وەرتێ قبوڵناکرێت. کالکان وتی، "ئەوە دەبێتە پارچەیەک لە هێرشی پلانی لەناوبردن و تێکشکاندنی پەکەکە. پەکەکە ئەمە قبوڵ ناکات، لەدژی ئەو هەنگاوە شەڕ دەکات و هەموو شتێک لەبەرچاو دەگرێت."
دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بووە میوانی بەرنامەی 'ئولکەدەن'ی مەدیا هابەر تی ڤی و ئاماژەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد کە لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە کە کاریگەری لە سەر زیندانەکان کردووە و لەم دۆخەدا لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد کە لەژێر سیستمی گەمارۆ و ئەشکەنجەی ئیمڕالیدایە هیچ زانیاریەک زانانرێت.
کالکان ئاماژەی بە بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد لە ئیمڕالی کرد و وتی، "سڵاو لە بەرخۆدانی ئیمڕالی دەکەم. زانیاری ئەرێنی و نەرێنی لە زیندانەکان بەدەستدەهێنرێت. پێویستە بەهەمان شێوە زانیاری لەبارەی دۆخی ئیمڕالیش بڵاوبکرێتەوە. داوای چاوپێکەوتن دەکرێت، بەڵام ڕەتدەکرێتەوە. مافی قسەکردن بە تەلەفۆن ڕەتدەکرێتەوە. سەرۆککۆمار بەڵێنی دابوو چاوپێکەوتنەکان بەردەوام بن. ئەم دۆخە لەناو ڕای گشتیدا ڕێگا بۆ تەقینەوەیەک دەکاتەوە. داواکاری گشتی گەل هەیە، دەیانەوێت زانیاری بڵاوبکرێتەوە. پەتاش هەیە، بەڵام ئەگەر نەشبێت پێویستە زانیاری بڵاوبکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە ئاشکرا ڕایگەیاندبوو، بەڕێوەبەرایەتی ئێستای تورکیا بەرپرسی ئیمڕالیە. دەوڵەت بەرپرسە، بەڕێوەبەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرپرسە، پێویستە ئێمە جارێکیتر دووبارەی بکەینەوە. ئێمە هەموو جارێک ڕامانگەیاندووە، بەڵام جارێکیتر ڕایدەگەیەنین، ئەگەر ئاشتیەک لەناو تورک – کورد دا ببێت، ئەوە ڕیبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەنجامی بدات. ئێمە هەزار جار ئەمەمان ڕاگەیاند، دەیان هەزار جار وتمان."
'پێویستە دیوارەکانی ئیمڕالی بشکێنرێن'
کالکان ئاماژەی بە هەڵوێستەکان بەرانبەر بە ئۆجالان کرد و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا، "پێویستە ئێدی هەموو کەسێک ئەمە باش بزانێت، جگە لەو، کەس ناتوانێت ئەوە بکات و کەس نییە. لەبەرئەوە پێویستە هەموو کەسێک نزیکایەتیەکان لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ باش تێبگات. ئێمە بۆ دەستکەوتی تاکەکەسی، دەسەڵات، بەڵکو بۆ کۆمەڵگا کار دەکەین. پێویستە بەم ئەندازەیە بەرژەوەندیپارێزی، داگیرکەری و شۆڤێنیزم نەبێت. پێویستە دۆخەکە بەم شێوەیە نەبێت. لەم دۆخەدا پێویستە هەر کەس ئەمە باش بزانێت. ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی چارەسەرە. هەموو کەسێک دەیەوێت دەنگی ڕیبەر ئاپۆ ببیزێت. دەیەوێت فێری ڕامانەکانی ببێت. نمونە: هەموو کەسێک دەیەوێت بۆچوونەکانی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بزانێت. چونکە لە هەموو کەسێک زیاتر دەبینێت و شیدەکاتەوە. هزرێک هەیە، هەم بۆ چارەسەری و هەم بۆ ئاشتی سوود بە هەموو کەسێک دەگەیەنێت. پێویستە بەم ئەندازەیە لە بۆچوونەکانی نەترسن. بەتایبەتی بۆ ئەوان پێویستە، ٢٠ ساڵە بۆچوونەکانی وەردەگرن. بەو پێیە هەنگاو دەنێن. خۆیان بە پێی ئەوە ئامادە دەکەن. چ پرسێک و داواکاریەکیان هەبوو لێیان کرد. بۆچوونی خۆی لەگەڵ هەموو کەسێک باس کرد. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە نزیک ببێتەوە."
کالکان وتیشی، "پێویستە زانیاری لەسەر ئیمڕالی وەربگیرێت و وەبیریهێنایەوە کە پێویستە لەبارەی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان و زیندانیانی تر بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدرێت و سنورێک دابنرێت، زانیاری بڵاوبکرێتەوە.
کالکان بەرپرسیاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئێستای لەبارەی پرسەکە وەبیرهێنایەوە و وتی، بەرپرسی دۆخە بەڕێوەبەرایەتی ئێستایە. پێویستە بەڕێوەبەرایەتی ئێستا ئەرکەکە جێبەجێ بکات. بەڵام ئەوە ناکات، پێویستە تێکۆشان بکرێت. بۆ کۆمەڵگا دەتوانم بڵێم، پێویستە زیاتر تێکۆشان ئەنجامبدرێت. ئاستەنگیش هەیە. واتە پێویستە زیاتر تێکۆشان ئەنجامبدرێت. ژن، گەنج و گەل و هێزە دیموکراتەکان پێویستە تێکۆشان بەهێز بکەن.
بۆ ئەوەی دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە، گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت، پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێز تر هەیە. بێ ئەوەی ئاستەنگەکان ببینرێن، پێویستە تێکۆشان دیموکراتیک شۆرشگێری ئێمە بە هەموو جۆرێک بە بەهێزی بەردەوام بێت. هەر کەس کە لە هەر شوێنێک بە پێی دەرفەتەکانی، سەفەربەر ببێت. پێویستە دیوارەکانی ئیمڕالی بشکێنرێن و دەرگاکە بکرێتەوە. پێویستە تێکۆشانێک ئەنجامبدرێت کە زانیاری لەبارەی ڕیبەر ئاپۆ و زیندانیانی تر بەدەستبهێنرێت."
'ئەو هەنگاوە هۆکاری شەڕە، بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێت'
لەبارەی جێگیرکردنی هێزی سەربازی پەدەکە لە وەرتێی قەندیل دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ڕایاگەیاند، ئەو هەنگاوە هۆکاری شەڕە، بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێت.
کالکان وتی، "پەدەکە هەندێک هێزی بۆ وەرتێ لەنێوان قەندیل و کاروخ ناردووە و هەوڵ دەدات لەوێ بارەگای سەربازی دروست بکات. دەمێکە شتی وا ڕوودەدەن و دوو هەفتەیە بە ئاشکرایی دەبینرێت. ڤایرۆسەکە دەکەنە بیانۆ، دەڵێن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتوچۆ بگرن ئەوە دەکەن، بەڵام هیچ پەیوەندیەکی بە ڤایرۆسەکەوە نییە. وەرتێ شوێنێکی سەر سنور نییە. بە تەواوی هەرێمێکی ناو باشووری کوردستانە.شوێنێکی ئاسایشی قەندیلە. پەدەکە پار لە بەهارەوە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، ویستی کە بەزۆری دەوڵەتی تورک لە برادۆست، لەسەر خنێر بارەگا دروست بکات. بەڵام ئەو کاتە دەستوەردانمان کرد. ڕامانگەیاند ئەوە مەترسیدارە، دەبێتە هۆی شەڕ. هەلویستێکی جددی، ئاشکرامان پیشان دا و ئەو هەنگاوەیان نەنا. ئەوە ساڵێکە دۆخەکە بەم شێوەیەیە و شەڕ دروست نەبووە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بە عاقلی جووڵانەوە. ئێستاش دۆخەکەی وەرتێش شتێکی بەو شێوەیەیە و بەردەوامی ئەو دۆخەیە. مەترسیدارە. بەو هێزەی کە لە ئەمریکا و تورکیا وەریدەگرن بۆ هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمی برادۆست، دەیانەوێت لە دیوی قەندیلەوە پشتگیری لێبکەن. بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگەیەنراوی بڵاوکردەوە، ئەو شتەی بەهاری ڕابردوو بۆ برادۆست وترا بۆ وەرتێش دەبێت. ئەوە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ. بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێت. ئەمریکا و دەوڵەتی تورک دەیانەوێت پەدەکە جێگیر بکەن. بە پشتگیری ئەمریکا و تورکیا هێرشکردن بۆ سەر پەکەکە، پەیوەندی بە کوردبوون و ئازادیخوازیەوە نییە، هیچ پەیوەندیشی بە دروستکردنی دەوڵەتی کوردیەوە نییە. ئەوە ڕاستەوخۆ بە واتای ئەوە دێت کە بە پشتگیری دەوڵەتی تورک و ئەمریکا، دەیانەوێت شەڕی ناوخۆیی کورد هەڵگیرسێنن. لەسەر داواکاری ئەوان لە بەرەی دوژمندا ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەریلا و پەکەکە کە دەیانەوێت لە تێکۆشانی ئازادی کورد بدەن. وەک تر هیچ شتێکی تر لەسەر ئەم دۆخە ڕاست نییە. بۆیە دۆخی شەڕ دروست دەبێت و بەرپرسیاری ئەوەش ئێمە نین. ئێمە هیوادارین دەست لەو هەلوێستە هەڵگرن، چۆن لە برادۆست کردیان، بە پێچەوانەوە بە شێوەیەکی تر دۆخەکە قبوڵناکرێت. وەک تر هیچ شتێکی پەدەکە لەو شوێنە نییە. ئەو هەرێمە بەر لە ٢٠ ساڵ لە ئەنجامی شەڕی ٢٠٠٠ دا کەوتە دەستی گەریلا. هەرێمێک نییە کە لە دەستی پەدەکەدا بووبێت. پێشتر لە دەستی یەنەکەدا بوو. لە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی پەکەکە و یەنەکەدا بۆ هەندێک کاری یەنەکە، پەکەکە ڕێگایدا یەنەکە هەندێک کار بکات.لە ئاوتەنگ پێشمەرگەی یەنەکەی لێیە. پەدەکە بۆچی هات، بۆچی پێشمەرگەکانی یەنەکە نەبوونە ئاستەنگ کە نەیەن. دۆخەکە نازانرێت. ئایا لە پشت ئەو دۆخە یەک ئامانج هەیە؟ ئایا یەنەکەش لەناو دۆخەکەدایە؟ پێویستە یەنەکە ئەوە بڵێت. پێویستە ئاشکرای بکات. لەبەرئەوەی پێش ٢٠ ساڵ کەوتە دەستی پەکەکە و پەکەکەش بە شێوەیەکی توند مامەڵەی نەکردووە. ڕێگای داوە پەدەکە و یەنەکە و گەلیش جموجووڵی تێدا بکەن. لەگەڵ ئەوەش ڕیگا درا یەنەکە پێشمەرگەکانی لەوێ جێگیر بکات. ئەو قسەیەی کە دەڵێن 'ئێمە کردمان و شتێکە دروست بوو' هەوڵی تێکدەرانەیە، ئاڕاستەکردنی ئەمریکا و تورکیایە. مەبەستی دروستکردنی شەڕی ناوخۆییە. پارچەیەک لە هێرشی لەناوبردن و تێکشکاندنی پەکەکەیە. پەکەکە ئەمە قبوڵ ناکات. لەدژی ئەوە شەڕ دەکات، هەموو شتێک بەرچاو دەگرێت، پێویستە هەموو کەسێک ئەوە بزانێت، هەموو وڵاتپارێزی کورد، ڕۆشنبیر، گەلی باشووری کوردستان پێویستە ئەوە بزانن، تاوانبار پەکەکە نییە، لەبەرانبەر پەکەکە هێرش ئەنجامدەدرێت. سەربەخۆ نەهاتوون. ئەم هەرێمە لەژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکەدایە. هیچ پەیوەندیەکی بە پەدەکەوە نییە. جووڵەکەیکی سەربازی دەستیپێکردووە. بۆ ئەوەی ئارامترین هەرێمی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە بەدەستبێنن، هێرش دەکەنە سەر پەکەکە. پەکەکە خۆی دەپارێزێت. کاتێک خۆی پاراست پێویستە هیچ کەسێک پەکەکە وەک بەرپرسیاری ڕووداوەکان نەبینێت. ئێمە بروامان وایە و هیوادارین کۆمەڵگا هوشیار بێت. پەدەکەش وەک پار بە عاقلانە بجووڵێتەوە. ئەگەر بەو شێوەیە بێت، باش دەبێت. ئەگەر بەو شێوەیەش نەبێت، تاوانبار و بەرپرسیار ئێمە نین."
ف.ق