کامیل ئاجار خاوەنکارى کورد گەڕایەوە ماڵەکەى خۆی
کامیل ئاجار خاوەنکارى کورد ٢ رۆژ لەوە پێش دیار نەمابوو. لە دواى ٢ رۆژلە بێسەروشوێنبوونى گەڕایەوە ماڵەکەى خۆی.
کامیل ئاجار خاوەنکارى کورد ٢ رۆژ لەوە پێش دیار نەمابوو. لە دواى ٢ رۆژلە بێسەروشوێنبوونى گەڕایەوە ماڵەکەى خۆی.
کامیل ئاجار خاوەنکاری کورد رۆژی ١٨ى تەمووز لە رحاوە بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەى خۆى بەرەو ئامەد دەڕۆیشت. دواى ماوەیەک ئۆتۆمبێلەکەى لە ٢ کیلۆمەتریى بنکەى سەربازیى پەرینچلیک دۆزرابوویەوە، بەڵام ئەو خاوەنکارە هیچ شوێنەوار و سۆراغێکى نەبوو.
کامیل ئاجار دواى ٢ رۆژ لە دیار نەمان دوێنێ گەڕایەوە ماڵەکەى خۆی. تاوەکو ئێستا پارێزەرەکانى ئاجار لەبارەى ئەو رووداوەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
پۆلیس بۆ وەرگرتنى وتە چوونەتە ماڵەکەى و لەگەڵ خۆیان بردویانە بۆ فەرمانگەى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر.
ر.م