کردنەوەی بنکەی هەڵبژاردنی هەدەپە لە وان

خەباتی هەڵبژاردنی ڕێکخستنەکانی هەدەپە لە شاری وان بەردەوامە. لەو چوارچیوەیەدا مەجلیسی ژنانی هەدەپە-ی وان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا ، بەهەزارن کەس بەشدارییان لە ڕیوڕەسمی کردنەوەی بنکەی هەڵبژاردنی هەدەپە-ی وان کرد.

ئاپۆڕای جەماوەر بە جۆش وخرۆشەوە پێشوازی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەدەپەدا دەکەن.بەڕێوەبەرانی هەدەپە ودەبەپە بە چەپڵەڕێزان و هەلهەلەوە پیشوازییان لێدەکرێت.

مەجلیسی ژنان-ی هەدەپە ڕێپیوانیکی بە ئامێری دەف بەڕێوەبرد کە سەدان ژن بە لێدانی دەف لەناو شەقامەکانی واندا گەڕان. دواتر هاوسەرۆکی هەدەپە-ی وان یادیشەن و هاوسەرۆکی دەبەپە ئایا تارحان و مەجلیسی ژنان-ی هەدەپە لە ناو بازاری ڕووس وئەورووپا چاویان بە هاووڵاتیان کەوت.

مەراسیمی کردنەوەی بنکەی هەڵبژاردنی هەدەپە بە چەندین لێدوان و وتار دەستی پێکرد وپاشان گەل بە شایی وهەڵپەڕکێ لەبەردەم بنکەکەدا تا درنگانیک مانەوە.

ک-ش