کۆدار: گەریلایەکمان لە بۆسەیەکى پاسداراندا لە مەریوان شەهید بوو

کۆمیتەى شەهیدانی کۆدار رایگەیاند، جیهان ئازاد گەریلای یەرەکە رۆژی ٩ى حوزەیران لە بۆسەیەکى سوپاى پاسداران لە شاری مەریوان دا شەهید بووە.

کۆمیتەى شەهیدانى کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) رایگەیاند، رۆژی شەممە ٩ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ١٩ى جۆزەردان یەکەیەک لە یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) لە کاتى ئەنجامدانى ئەرکەکانیاندا لە شاری مەریوان کەتوونەتە بۆسەیەکى سوپاى پاسدارانەوە.

کۆمیتەى شەهیدانی کۆدار راشیگەیاندووە، لەو بۆسەیەدا شەڕ ڕوویداوە و بەو هۆیەوە جیهان ئازاد (خەدیجە حاجی زادە) خەڵکى ناوچەى کوتولی شاری خۆى شەهید بووە.

کۆمیتەى شەهیدانى کۆدار ئاماژەى بەوەشکردووە، شەهید جیهان ئازاد چەندین ساڵ لە ناوچەکانى هەورامان و دەورووبەریدا بە شێوەیەکى فیدایانە رۆڵ و کارە شۆرشگێڕییەکانى ئەنجامداوە و لە دژى گوشار و زوڵمەکانى رژێمى ئێران خۆڕاگریى کردووە.

کۆدار باسى ئەوەشیکردووە، شەهید جیهان ئازاد نمونەی ئازادیخوازی، ئازایى و فیداکاریى ئاپۆیی بوو، کە بۆ هاتنەدیى ژیانێکى ئازاد ژیانى خۆی بەخشی و چووە رێزى رێبوارانى رێگاى راستیى شۆڕشى کوردستان.

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى کۆداردا هاتووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەى شەهید جیهان ئازاد و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین لەسەر رێگاى شەهیدانمان و تێدەکۆشین تاوەکو هێنانەدی ژیانێکى ئازاد.

ر.م