کۆردیناسیۆنی حەسکیف: بانگەوازی کۆتایی

کۆردیناسیۆنی حەسکیف ڕایگەیاند، بەنداوەکە وردە وردە هەموو شتێک لەناودەبات و بانگەوازێکی ئاڕاستەی هونەرمەند، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕای گشتی کرد.

کۆردیناسیۆنی حەسکیف لەبارەی حەسکیفی ١٢ هەزار ساڵە کە بە هۆی بەنداوی ئلیسو ژێرئاو دەکەوێت، کۆنگڕەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکە لە ژووری ئەندازیارانی ئامیرەکانی ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا. هودا کایا و زولەیخا گولوم پەرلەمانتارانی هەدەپە و پرۆفیسۆر دکتور بەیزا ئوستون ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و سەزگین تانرکۆلۆ پەرلەمانتاری جەهەپە بەشداریان لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا کرد.

بە ناوی کۆردیناسیۆنی حەسکیف بەیزا ئوستون ڕگەیانراوێکی خوێندەوە.

'هەموو شتێک لەناودەبات'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە بە ناوی 'بۆ حەسکیف و دۆڵی دیجلە بانگەوازی کۆتایی' خوێندرایەوە، داوا لە هونەرمەندان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕای گشتی کرا لەبەرانبەر ئەم دۆخە بێدەنگ نەبن.

هەروەها باسی ئەوەکرا، "ڕۆژ بە ڕۆژ ئا ولە بەنداوەکەدا زیاتر کۆدەبێتەوە. ئەم بەنداوە هەموو شتێک لەناودەبات. بەم هۆیەوە بانگ لە بەرپرسان دەکەین. دەرفەت هەیە و هەڵەکە ڕاست بکەنەوە. پێویستە پڕۆژەکە بوەستێنرێت و دەرگای بەنداوەکە بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو بکرێتەوە و دەریاچەکە ڤاڵا بکرێت. پێویستە ڕووباری دیجلە بە ئازادی لەبەری بڕوات و حەسکیفی دێرین بپاریزرێت."

ف.ق