کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجا‌لان: سی پی تی ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ ناکات
كۆمیته‌ی ئازادی بۆ ئۆجا‌لان لە باشووری كوردستان لەبارەى راپۆرتەکەی سی پی تی لەسەر گۆشەگیریی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجا‌لان لە زیندانی ئیمراڵی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
كۆمیته‌ی ئازادی بۆ ئۆجا‌لان لە باشووری كوردستان لەبارەى راپۆرتەکەی سی پی تی لەسەر گۆشەگیریی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجا‌لان لە زیندانی ئیمراڵی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجا‌لان لە باشووری کوردستان رایگەیاند "بێگومان ئه‌ركی (سی پی تی) ته‌نیا خستنه‌ڕووی راپۆرتی سه‌ردانه‌كانی بۆ ئیمڕاڵی نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و کۆمیتەیه‌ی کۆنسەی ئەوروپا رێگیریكردنه له ئه‌شكه‌نجه دژ به زیندانیان. پێویسته (سی پی تی)، وه‌ك كۆمیته‌یه‌كی ئه‌ركدار له پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زیندانیان، رۆڵ و ئه‌ركی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی جێبه‌جێ بكات و راستینه‌ی هه‌ستیارێتی و دژواریی دۆخی زیندانی ئیمڕاڵی ره‌چاو بكات".
کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجا‌لان راشیگەیاندووە "کۆمیتەی پێش‌گرتن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا (سی پی تی)، دوای ساڵێك راپۆرتی ساڵی 2019ی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی زیندانی ئیمڕاڵی بڵاوكرده‌وه، بێگومان دره‌نگخستنی راپۆرته‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك جێی ره‌خنه‌ی تونده و پێویست ده‌كات راپۆرته‌كه له‌كاتی خۆیدا بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌كو دیاره له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌تی توركیا بۆ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی راپۆرته‌كه‌یان ساڵێك دره‌نگخستووه".
دەقی راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجا‌لان لە باشووری کوردستان
(سی پی تی) ئه‌ركی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی جێبه‌جێ ناكات
کۆمیتەی پێش‌گرتن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا (سی پی تی)، دوای ساڵێك راپۆرتی ساڵی 2019ی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی زیندانی ئیمڕاڵی بڵاوكرده‌وه، بێگومان دره‌نگخستنی راپۆرته‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك جێی ره‌خنه‌ی تونده و پێویست ده‌كات راپۆرته‌كه له‌كاتی خۆیدا بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌كو دیاره له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌تی توركیا بۆ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی راپۆرته‌كه‌یان ساڵێك دره‌نگخستووه.
هه‌رچه‌نده له راپۆرته‌كه‌دا تاراده‌یه‌ك دۆخی گۆشه‌گیریی بیرمه‌ندی تێكۆشانی ئازادی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و هه‌ر سێ گیراوی تری خستۆته ڕوو. به‌ڵام دۆخی زیندانی ئیمڕاڵی زۆر له‌وه‌ش دژوارتره كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیی زیاتری ئێمه و ته‌واوی گه‌لی كوردستانیشه، (سی پی تی) ئه‌ركی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی جێبه‌جێ ناكات و رێگیریی له‌هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه ناكات كه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به رێبه‌ر ئۆجه‌لان و زیندانیانی تری ئیمڕاڵی ده‌یكات، بێگومان ئه‌ركی (سی پی تی) ته‌نیا خستنه‌ڕووی راپۆرتی سه‌ردانه‌كانی بۆ ئیمڕاڵی نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و کۆمیتەیه‌ی کۆنسەی ئەوروپا رێگیریكردنه له ئه‌شكه‌نجه دژ به زیندانیان. پێویسته (سی پی تی)، وه‌ك كۆمیته‌یه‌كی ئه‌ركدار له پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زیندانیان، رۆڵ و ئه‌ركی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی جێبه‌جێ بكات و راستینه‌ی هه‌ستیارێتی و دژواریی دۆخی زیندانی ئیمڕاڵی ره‌چاو بكات، هه‌روه‌ها پێویسته (سی پی تی) له هه‌ستیاریی گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به ژیان و ته‌ندروستی رێبه‌ر ئۆجه‌لان و هه‌ر سێ زیندانیانی تر تێبگات، كه به‌هۆی خراپی و دژواری دۆخی زیندانی ئیمڕاڵی چه‌ندین كه‌س له چالاكی مانگرتنی تا مردن‌دا گیانیان به‌خت كرد.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، وێڕای ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه دره‌نگوه‌خته بڵاوكرایه‌وه و كه‌مێك باسی له ئاسته‌نگییه‌كان و پێشێلكارییه‌كان كردووه، به‌ڵام ده‌بێ (سی پی تی) رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت كه رێگیریكردنه له‌و پێشێلكاری و ئه‌شكه‌نجانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له زیندانی ئیمڕاڵیدا به‌ڕێوه ده‌برێت.
ژ.ت