کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا

لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کوڵبەرانی کورد بەردەوام لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران دەکرێنە ئامانج. دوێنێ ئێوار لەسەر سنوورەکانی مەریوان کۆڵبەریكی کورد بە ناوی غالب کویک بەتەقی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە کەوتووەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات ،ئێوارەی دوێنێ کۆڵبەرێک بە ناوی غالب کویک، خەڵکی گوندی دزەون-ی سەربە شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە سنووریەکانی ڕژیمی ئێرانەوە کوژرا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی لە مەریوان و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

ک-ش