کەجەدە هێرش لەدژی بینای پاریزگای هەولێر-ی شەرمەزارکرد

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات-کەجەدە، هێرشی چەکداری لەدژی بینای پارێزگای هەولێری شەرمەزار کرد و سەرخۆشی لەگەلی باشووری کوردستان کرد

کەجەدە لە بەیەننامەیەکدا هێرشی چەداری لەدژی بینای پارێزگای هەولێری بە توندی شەرمەزارکرد و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کوردستان کرد.

لەبەردەوامی بەیاننامەکەی کەجەدا هاتووە: ٢٣ تەمووز/١ی خەرمانانی ٢٠١٨ لەکاتژمێر ٧ی بەیاندیا لەدژی بینای پارێزگای هەولێر هێرشێکی تیرۆریستی پێکهات. ئێمە ئەو هێرشە تیرۆریستییە بە توندی شەرمەزار دەکەین.

کەجەدە لەبەردەوامی بەیاننامەکەدا وتی :سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکە دەکەین و دەڵێین، کە سەری خۆیان و حکومەتی هەرێم و گەلی کورد سەلامەت بێت.

وەک کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) هاوکاری و پشتگیرییمان بۆ گەلی کورد لە باشوری کوردستان دەردەبڕین.

ک-ش