کەجەدەکە-ئەوروپا نامەیەکی بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان نارد: بێدەنگ نەمێنن

هاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەواندیەکانی هەدەپە و گرتنی سیاسەتمەدارانی کورد، نامەیەکی بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان نارد و داوای لێکردن بێدەنگ نەمێنن و فشار لەسەر تورکیا دروست بکەن.

فاتوش گوکسونگور و یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان - ئەوروپا(KCDK-E) دوای دەستبەسەرداگرتنی٥ شارەوانی دیکەی هەدەپە و گرتنی سیاسەتمەدارانی کورد، نامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دەرەوە کرد.

هاوسەرۆکانی KCDK-E  داوایان لە کۆنسەی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا کرد کە لە بەرامبەر ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەمێنن.

دەقی نامەکەی KCDK-E بەم شێوەیەیە:

"وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات ٥ هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی دەستگیر کرد و قەیومی لە پۆستەکانیان جێگیر کرد.

دوای جێگیرکردنی قەیوم لە پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان، شارەوانیەکانیان بە هێزەکانی پۆلیس تەنیەوە و هەموو خزمەتگوزاریە شارەوانیەکانیان وەستاند.

دەسەڵاتی ئاکەپە نە نەخۆشی دەناسێت، نە جەژن و نە کەرەنتینە، بەردەوام هێرش دەکاتە سەر شکۆ و پیرۆزیەکانی گەلی کورد. دەسەڵاتی ئاکەپە مافی هەڵبژارتن پێشێلدەکات و گوایا تورکیا ئەندامی کۆنسەی ئەوروپایە و کاندیدە بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بێڕێزی دەکات و هیچ یاسا و هاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتی ناناسێت. بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە، بۆ ئەوەی لە بەردەم ئیرادەی گەلی کورد ببێت بە رێگر و نەهێڵێت بڕیار لەسەر ئازادی خۆی بدات، هەموو هێزەکانی دەوڵەت دەجوڵێنێت، لەگەڵ ئەم هەموو رێگریانەش، ئەوانەی بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون لە کار دووریان دەخاتەوە و دەیانخاتە زیندانەوە.

لە تورکیا لە هەڵومەرجێکی بەم شێوەیەدا کە یاسایەکی نادیمۆکراتیکی هەڵبژاردن هەیە، لەگەڵ ئەوەی بۆ رێگریکردن هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت بەکار هێنران، لە هەڵبژارتنەکاندا هەدەپە تەنها لە ٣ شاری گەورە ٦٥ شارەوانی بدەست هێنا. لەگەڵ ئەم هەموو رێگریانە، بە دەنگی گەل، لە %٦٠ -%٩٠ی دەنگەکانی ئەو ناوچانەیان بەدەست هێنا، بەڵام لە شوێنی ٤٥ شارەوانی، قەیوم جێگیر کران و کارنامەی ٦ شارەوانیش لێیان سەندراوەتەوە و کەسی تریان لە پۆستەکانیان جێگیر کرد. هاوکات هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی ئیدر، سێرت، مسرج، هاوێل و ڤارتنیسیان دەستگیر کران و لە پۆستەکانیان قەیوم جێگر کراون. لەگەڵ ئەم هەموو یاسای نادیمۆکراتیکی هەڵبژارتنیش، ئیرادەی گەل ناناسن و بۆ ئەوەی ئەو دەستەکەوتانە لەناو بەرن، هۆکار و شاهیدی درۆ دەهێننەوە و بەم شێوەیە مافی هەڵبژارتنیان لەدەست دەردەهێنن و هاوسەرۆکی شارەوانیەکان وەکو دوژمن پیشان دەدەن و بە دەیان ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێنن.

بە کورتی لە سەردەمی دەسەڵاتداریی ئاکەپەدا لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤-٢٠٢٠،  ٧ ئەندام پەرلەمان، ٤٨ هاوسەرۆکی شارەوانی کە ٢٦یان کۆن و ٢٢یان نوێن و ٤٠٠٠ هەزار بەڕێوەبەر و چالاکوانی هەدەپە دەستگیر کراون و ئێستا لە گرتووخانەکاندان. هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە قەیوم لە پۆستەکەی جێگر کراوە، رووبەرووی مردن کراوەتەوە.

ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتیانەی تورکیا تێیدا ئەندامە، لە هاوپەیمانیەکانیاندا ئەو مەرجانەی کە دەبێت جێبەجێ بکرێن، دەستنیشان کراون. کاتێک ئەو مەرجانە پێشێل دەکرێن دەبێت ئەوەش بزانرێت کە لێپرسینەوە دەکرێت. کاتێک رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە بەرامبەر ئەو کردەوە نادیمۆکراتیانەی تورکیا بێدەنگ دەمێنن، تورکیا دەستکراوەتر و بوێرتر دەبێت و ئەو مەرجانەی کە دەبێت پێیوەی پابەند بێت، زیاتر پێشێلی دەکات و ئیدی مافی مرۆڤ و ئیرادەی گەل ناناسێت و هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دەخاتە زیندانەوە و قەیوم لە پۆستەکانیان جێگیر دەکات.

ئێمە وەکو KCDK-E، داواکاریمان لە کۆنسەی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا ئەوەیە کە، لە بەرامبەر ئەو کردەوانەی تورکیا کە ئەندامی ئەوانە، بێدەنگ نەمێنن، میکانیزمی نێودەوڵەتی بگرنە بەر و فشاری سیاسی و ئابوری و دیپلوماسی لەسەر تورکیا دروست بکەن بۆ ئەوەی بتوانن رێگا لەو کردەوە نادیمۆکراتیانە بگرن و مافی هەڵبژارتن مسۆگەر بکەن."

ز.ش