کەجەکە بۆ بوومەلەرزەکەی خارپێت بانگی هاوکاری کرد

کەجەکە لەبارەی بوومەلەرزەکەی خارپێت، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەلەکەمان بێ ئەوەی هیوایان بە دەوڵەت بێت، پێویستە هاوکاری زیانلێکەوتووانی خارپێت بکەن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە سەرەتای ڕاگەیەنراوەکەیدا سەرەخۆشی لە خانەوادە و خزمانی قوڕبانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت کرد و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

ڕاگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"پێویستە وەک ڕابردوو گەلەکەمان چۆن لە کارەساتە سروشتیەکاندا هاوکاری پێشکێش کرد، بەو شێوەیە هاوکاری پێشکشی بە زیانلێکەوتووانی خارپێت بکات. چالاکبوون و مرۆڤبوون بەرلەهەموو شتێک لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا خۆی دەسەپێنێت. بەهاکان کە لە سەردەمە مێژووییەکاندا خوڵقاوم ئەم هەڵوێستە لەسەرمان دەسەپێنێت. زۆر گرنگە بێ ئەوەی هیواتان بە دەوڵەت بێت، بێ ئەوەی درەنگ بێت، یەکسەر پشتگیری لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بکەن. لەبەرئەوەی ئەگەری هەیە کارەساتی وەک بوومەلەرزە، لافاو و کارەساتە سروشتیەکانی تر بەسەر هەر کۆمەڵگایەکدا بێت. بۆیە پێویستە هاوکاری و پشتگیری بەرلەهەموو کەسێک لە کۆمەڵگاوە دەستپێبکرێت.

زۆر جار ئاشکرابووە، دەوڵەت لە خەمی تەندروستی و ئاسایشی گەلدا نییە. دوای بوومەلەرزەکەی مەڕمەڕە لە ساڵی ١٩٩٩ بەدیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، ئەو باجەی بۆ بوومەلەرزە کۆکرایەوە، بۆ ڕێوشوێنی بوومەلەرزە خەرجنەکرا. بە ملیۆنان لیرەی تورک و دۆلار بۆ پڕکردنەوەی بودجە و بۆ کاروباری بورژوازی بەکارهێنران. ئەو باجەی بۆ بوومەلەرزە کۆکرایەوە، بۆ ڕێوشوێنی بوومەلەرزەکە کۆنەکرایەوە کە ئەوەش کارەکتەری دەسەڵاتی ئاکەپە پیشاندەدات.

بێ ئەوە پشت بە دەوڵەت ببەستن، ڕێوشوێنی پێویست وەربگرن و پشتگیریەکی بەهێز بکەن

لە ٥ و ٦ کاتژمێری دوای بوومەلەرزەکەی خارپێکدا ڕاگەیەنرا ژمارەی قوڕبانیان ١٠ کەس تێپەڕاندووە. بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک ژمارەی قوڕبانی و بریندارەکان ئاشكرا ناکات، گەل باوەڕ بەو ئامارانە ناکات. بێگۆمان ئێمە هیوادارین ژمارەی قوڕبانی و بریندارەکان کەم بێت. بە بۆنەی ئەم بوومەلەرزەیەوە دەمانەوێت ئەوە ئاشکرا بکەین، ئەگەر دەسەڵاتی ئێستا نەگۆڕدرێت و لەبارەی بوومەلەرزەوە ڕێوشوێنی پێویستە وەرنەگیرێت، ئەگەری هەیە لەناو گەلەکەماندا لە ساڵەکانی داهاتوودا بە هەزاران قوڕبانی و بریندار بە هۆی کارەساتەکانەوە لێبکەوێتەوە. بەرلەهەموو شتێک پێویستە گەل هیوای بە دەوڵەت نەبێت. خۆی ڕێوشوێن بگرێتە بەر و لەم دۆخەدا پشتگیری لە یەکتری بکەن.

بەرپرسیاری و خەمساری دەوڵەت و دەسەڵات لەبەرامبەر کارەساتە سروشتیەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشان دەدات کە پێویستە گەل لە دەوڵەت ڕزگاری ببێت، خۆی بە شێوەیە سیستمی کۆنفدڕالی دیموکراتیک بەڕێوەببات. گەل بە تەنها بە بەڕێوەبەرایەتی خۆی لەبەرامبەر بوومەلەرزە و هەموو کارەساتەکان دەتوانیت خۆی ئامادە بکات.

جارێکیتر سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و باوەڕمان وایە گەلەکەمان بە شێوەیەکی بەهێز هاوکاری یەکتری دەکات."

ف.ق