کەجەکە بەبۆنەی موحەڕەمەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی گەلان و باوەڕیەکانی کەجەکە بە بۆنەی ڕۆژی موحەڕەمەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەدژی ڕژێمی سەنتێزی تورک ئیسلام داوای لە عەلەویەکان کرد لەناو بەرەیەکی هاوبەشدا تێکۆشانیان بۆ دیموکراسی گەورە بکەن.

کۆمیتەی گەلان و باوەڕیەکانی کەجەکە بەبۆنەی موحەڕەمەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا یادی ڕۆژووی موحەڕەم و بەرخۆدانی کەربەلا کرایەوە و باسی ئەوەکرا،"هیوادارین کە نزاکانی عەلەویەکان کە بە ڕۆژووگرتن و دابەشکردنی ئاشوورا و موسڵمانانی شیعەش بە گریان دەیکەنەوە قبوڵ ببێت. دەمانەویت بڵێین کە ئەو کەسانەی یادی بەرخۆدانی کەربەلای ئیمام حسێن دەکەنەوە خاوەنداری لە نرخێکی گەورەی مرۆڤایەتی دەکەن. لەم سەردەمەدا پێویستی بە بەرخۆدانێکی بەو شێوەیە هەیە، بۆیە یادکردنەوەی ئەو بەرخۆدانە و خاوەنداریکردن لەو بەرخۆدانە واتایەکی زۆر گەورەی هەیە. هیوادارین ئەوانەی بە ڕوح و عەقڵیەت و متمانەبوون بە بەرخۆدان ڕۆژوو دەگرن و خواردن دابەش دەکەن، لە لایەن حەقەوە قبوڵ بکرێت. بە هەمان هەست و متمانەوە بڕوامان وایە کە نزا و عیبادەتی موسوڵمانانی شیعەی کەربەلا بە واتای ئیسلامی گەورە دێت."

'بەرخۆدان لەدژی یەزیدەکانی ئەم سەردەمە وەک نان و ئاو پێویستە'

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، بەرخۆدانی ئیمام عەلی و هاوڕێکانی لە دەشتی کەربەلا لەدژی زوڵم و فشار و ئەشکەنجەی یەزیدەکان لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نوێنەرایەتی هەڵوێست ماف و راستی دەکات. ئەم هەڵوێستە لە خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە نیشانەیەکی دیاری ڕوح و باوەڕی و عەقڵیەتی ئازادی بەرلە ١٣٨٩ کۆچی واتە ١٣٤٠ ساڵ بەرلە ئێستا. خەباتی بەرخۆدانی کەربەلا پیشانیدا کە لەدژی یەزیدەکان هەموو کاتێک بەرخۆدانێکی وەک ئیمام حسێن بەڕێوەدەبرێت. فەرمانی ئەوەی داوە کە تێکۆشان لەدژی یەزیدەکانی ئەم سەردەمە بە ئەندازەی نان و ئاو پیرۆز و پێویستە. ئێمە بڕوامان وایە کە عەلەویەکان بە بڕوابوونیان بە ڕۆژوو و دابەشکردنی ئاشوورا، لە ڕووی مەعنەویەوە خزمەتێکی گەورە دەکەن و بەم شێوەیە بەرخۆدانیان لەدژی زاڵمەکان بەردەوامی پێدەدەن.

'ئەوەی لە عەلەویەکان چاوەڕێ دەکرێت، تێکۆشانە'

ڕۆژووی موحەڕەمی ئەمساڵ بەپێی ساڵەکانی ڕابردوو زیاتر لەناو فشار و زوڵمدا تێپەڕی. لەگەڵ ئەوەی پەتای بڵاوبووەتەوە و کێشەی سیاسی و ئابۆری هەیە. عەلەویەکان لە جەمخانەکانیان لە ناوەند و کۆمەڵەکانیان عیبادەتی خۆیان کرد. هەموو ئەو کەسە عەلەویانەی لەناو موحەڕەمدا قسەیان کرد، داوای یەکێتی عەلەویەکانیان کرد، بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە تێکۆشاندا کرد، واتە داواکاری حسێنیان جێبەجێ کردووە. بەناوی تەڤگەری خۆمانەوە ڕادەگەیەنین کە لە هەر کۆمەڵگایەک تێکۆشانی پیرۆز چاوەڕێ دەکرێت. ئێمە دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە درێژەپێدەرانی بەرخۆدانی کەربەلا، جێگایان لەناو ڕیزەکانی تێکۆشانی دیموکراسیدایە. ئێمە بانگ لە عەلەویەکان دەکەین کە لەدژی پلانەکانی دەرەوە و هەوڵەکان بۆ ئاستەنگکردنی تێکۆشانی دیموکراسی هۆشیار بن و لەبەرانبەریان بوەستنەوە.

'عەلەویەکان لە کوردستانی ئازاددا بە ئازادی دەژین'

بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە جارێکیتر وەبیردەهێنینەوە کە عەلەویەکان یەکێک لە پێکهاتەکانی سەرەکی تێکۆشانی 'کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتن'. ئێمە بانگهێشتی عەلەویەکان دەکەین کە ئەم ڕاستیە ببینن، تێبگەن و جێبەجێی بکەن. ئێمە دەمانەوێت ئەوە بخەینەڕوو کە کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکرات، کەشێکی وەها دەخوڵقێنێت کە ڕەتکردنەوەی عەلەویەکان ناهێڵێت و هەموو ناوەندە ئایینیەکانیان قبوڵ دەکرێت و دەستدرێژی لەسەر شوێنە پیرۆزەکانیان و فشار و قەدەغەی سەریان بە تەواوی دەڕەوێتەوە.

'لەدژی ئەم دەوڵەتە و ئەم ڕژێمە پێویستە مرۆڤ وەک حسێن بجووڵێتەوە'

تورکیای ئاکەپە و مەهەپە بووەتە ناوەندی یەزیدەکان. لەدژی دەوڵەت و ڕژێم جگە لە ڕێگای حسێن هیچ ڕێگایەکی تر نییە. ئەو یەزیدیتیە چەند ساڵێکە چووەتە دەرەوەت سنورەکانی تورکیاش. ئاشکرا بووە کە ئەوەش لەسەر گەلان و ئایینەکان مەترسیەکی گەورەیە. لە هێرشە داگیرکەریەکانی سەر لیبیا، باکووری سوریا و باشووری کوردستان، هەروەها لە کێشەکانی دەریای ناوەڕاستدا ئەوە بە تەواوی دەبینرێت. هێرشی قڕکردن، فشار و ئەشکەنجە لە باکووری کوردستان و تورکیا نیشانەی هەرە بەرچاوی ئەم ڕاستیەن. لەدژی ئەو یەزیدیەی کە ئەردۆغان نۆژەنیکردووەتەوە، ئەرکی هەموو کەسێکە کەبە شیوەی حسێنی تێکۆشانی بەرخۆدان بکات. بەبۆنەی ساڵیادی موحەڕەمی ئەمساڵەوە بانگەوازیمان بۆ عەلەویەکان و هەموو ئەو کەسانەی ئازادی و دادپەروەریان دەوێت ئەمەیە کە تێکۆشانی دیموکراسی گەورە بکەنەوە. سەرەتا موسوڵمانانی شیعە داوامان لەو کەسانەی کە بڕوایان بە تێکۆشانی مرۆڤایەتی ئیمام حسێنە، ئەوەیە کە لەدژی ڕژێمی فاشیستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەدژی ڕژێمی سەنتەز تورک ئیسلام لە بەرەیەکی هاوبەشدا تێکۆشان گەورە بکەن.

'بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێک هەیە کە بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا ببن'

بەبۆنەی موحەڕەمەوە هیوادارین کە ڕۆژوو و نزای ئەو کەسانەی ئیمام حسێنیان لەدڵدایە و ڕۆژووی دوانزدە ئیمامەکە قبوڵ ببێت. بانگەوازیمان بۆ دڵخوازانی حسێن هەمووان ئەوەیە کە خاوەنداری حەزرەتی حسێن و ئەو شەهیدانەی لەدژی زوڵم تێدەکۆشن بکەن. بەم بۆنەیەوە دەڵێین، لەناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کە بزوتنەیەوەی سەردەمیانەی حسێنیە، خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی حسێن دەکرێتەوە. داوامان لە هەموو کەسێک هەیە کە بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ببن."

ف.ق