کەجەکە: سەپاندن قبوڵ ناکرێت، دەبێت بە بەرخۆدان ڕەت بکرێتەوە!

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە KCK)- وتی، "ئەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر ئیمزا کراون و 'ئیرادەی کوردی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە' قەبوڵ ناکرێت."

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردە و تێدا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر رێککەوتنی نێوان ئەمریکا – تورکیا و ڕووسیا - تورکیا، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە.

 کەجەکە وتی: "ئەو ڕێککەوتنانەی کراون قەبوڵ ناکرێن. ئەوانەی ئەو بێئەخلاقییە سیاسییەیان کردووە، دەبنە هاوکاریی قڕکردنی کورد. هەموو ئەو هێزانەی ئەمریکا و ڕووسیا کە دەبنە هاوکاری قڕکردنی کورد، لەلایەن مرۆڤایەتیی و مێژووەوە دادگای دەکرێن".

ئەو ڕێککەوتنانەی ئێمزا کراون جێی قەبوڵ نین

کەجەکە وتیشی: "ئەو یاری و پیلانگێڕییانەی لە دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا دەکرێن بەردەوامن. سەرەتا ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ئێستاش لەگەڵ ڕووسیا کرا، رێکەوتنەکانی دەوڵەتی تورک کە ئامانج لێیان قڕکردن و داگیرکارییە و تێدا ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە، جێگای قبووڵ نین. ئەوەش لە سیاسەتێکی بێئەخلاقی و بێویژدانیەوە سەرچاوەی گرتووە و مرۆڤ و کۆمەڵگە دەپلیشێنێتەوە. ئەوانەی سوود دەگەیێنن بە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد، چ ئەمریکا، ڕووسیا و دەوڵەتانی تر، کورد دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان. ئەوانەی دەیانەوێت کورد لەناو بەرن، بەو واتایە دێت کە دەیانەوێت دەوڵەتی تورک بخەنە جێگای کورد.

ئەوانەی دەبنە هاوکاری قڕکردنی کورد

کورد و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، دیموکراتیک و ئاشتیانە و ئارامی دروست کردبوو. وێڕای ئەمە هێرشیان بردە سەر و ئەمەش بە ئاشکرا نیشانی دەدات ڕووبەڕووی دوژمنێکی چۆن بوونەتەوە. ئەوەش سەرچاوەکەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکە لەدژی کورد. پەسەندکردنی ئەو دوژمنایەتییەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد، چەپەڵترین بێئەخلاقی سیاسی مێژووی جیهانە. ئەوانەی ئەو بێئەخلاقییە سیاسیە ئەنجام دەدەن، هاوکارن لە قڕکردنی گەلی کورد.

 ئەمریکا و ڕووسیا وهەموو ئەو هێزانەی هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ قرکردنی کورد، لە لایەن مرۆڤایەتی و مێژووەوە دادگایی دەکرێن".

'پێزانین بۆ ئەو گەلانەی لە ٢ی تشرینی دووەم دا پشتیوانی دەکەن'

هەموو مرۆڤایەتی و ڕای گشتی دیموکراتیک بینی هێرشی  قڕکەر دەکرێنە سەر گەلی کورد. بۆیە لە دژی هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک و لە دژی ئەوانەی بوون بە هاوکاری ئەو هێرشانە، گەل دەڕژێتە ناو شەقامەکان. ئەو ڕاپەڕینەش لە ٢ی تشرینی دووەم لە هەموو جیهان بەڕێوەدەچێت. لەبەرئەوە سڵاو لە هەموو گەل و هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین کە لە ٢ی تشرینی دووەم بۆ پشتیوانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرژێنە ناو شەقامەکان. ئەو تێکۆشینە قارەمانانەی گەلی کورد دەیکات، هەروها هەستانەسەر پێی مرۆڤایەتی، بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی دەڕووخێنێت.

 

رێککەوتنی ئەمریکا- تورکیا پیلانگێڕییەکە کە ترەمپی ڕزگار کردووە

 

رێککەوتنی ئەمریکا-تورکیا، پلانگێڕییەکە سەرۆکی ئەمریکا ڕزگار دەکات، هەروەها پیلانگێڕییەکە لەدژی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وەستاندنی بەرخۆدانی قەسەدەیە کە پاڵپشتی گەلانی جیهانی بۆ دروست ببوو. ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیاش، دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکی لەدژی کورد بەکارهێنا بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا پاکتاو بکات و سیستمی دیموکراتیک و ئازاد لەناو ببات. کورد و گەلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای ڕیککەوتنی دیموکراتیک دەیانویست سوریایەکی دیموکرات بونیاد بنێن. ڕووسیا بە سیاسەتی خۆی دەوڵەتی تورکی دوژمنی کورد و گەلانی سوریای بۆ خستنی خودی سوریا بەکار دەهێنێت. وەک چۆن لە عەفرین ڕێگەی بە قڕکردنی کورد دا، ئێستاش یارییە چەپەڵەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەواون.

'دەبێت ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژوویی بکرێت'

ئیمکانی تێدا نییە گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بستێکی خاکەکەیان بدەن بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر. بەو واتایەی کە لەسەر سنووری دەوڵەتی تورک  نیشتەجێکردنی یەکینەکانی ڕوسیا و دوورخستنەوەی قەسەدە لە سنوور و دەرکردنی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێگومان مایەی قەبوڵکردن نییە. لە بنەڕەتدا خۆبەڕێوەبەريی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رێگەی دابوو لە هێڵی سنوور سوپای سوریا و ڕوسیا دەورییەی هاوبەشیان هەبێت. هەروەها لە دەرەوەی ئەو سیستمە سیاسییەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە، ڕۆڵی قەسەدە لە ڕێگەی کۆبوونەوەکان دیاری دەکرا. لەو ڕووەوە پێویستە گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە کە هێزی پاراستنیانە ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژوویی بکات. بە کورتی، پێویستە سەپاندنەکانی ڕووسیا و سوریا بۆسەر گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک کە دەیانەوێت بچەسپێنن، بە بەرخۆدانێک وەڵام بدرێتەوە.

دەبێت ڕووسیا و سوریا سود لەوە وەرنەگرن

روسیا و دەوڵەتی سوریای ئێستا، بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان ل سوریا چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە داگیرکاریی تورک بهێنن لە سوریا، دەبێت بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک لەگەڵ گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمانی چەند ڕێککەوتنێک کە سوریا لە داگیرکاریی ڕزگار بکات هەوڵی خۆيان بدەن. دەبێت دەوڵەتی ڕووسیا و سوریا ڕەفتارە باشەكانى گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەقۆزنەوە. ڕێز له مافەکانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا بگیرێت وبکاتە هەڵیکی مێژوویی. گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو هەلەیان ڕەخساندووە. ئەو هەلە مێژووییە کە ڕێککەوتنەکانی تورکیا پەسەند ناکات، چوونی تورکیای بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای خستۆتە بۆسەوە.

بەرخۆدانێک کە بەدیلەکان ببینێت

دەبێت گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی سوریا هیچ سەپاندنێک قبووڵ نەکەن و بە بەرخۆدان و پاڵپشتی گەلانی جیهانەوە ڕەتی بکەنەوە. لەدژی سەپاندنەکان، دۆخێکی سیاسی کە ئەو دەستکەوتانەی بە بەرخۆدان دێنە پێش،  نیشان بدرێت. لە حەقیقەتی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاوەکو بەرخۆدانێک بە قوربانیەوە نەخرێتە بەرچاو، مومکین نییە کە هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنرێت. لەو ڕوویەوە بۆ کورد دۆخێکی مێژووییە کە بە دەرفەتەکانی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و دەبێت  ئەو دۆخە سیاسیە بە ڕاستی بگرێتە دەست و تاوتوێی بکات هەموو یاریی و پلانگێڕییەکان بە بەرخۆدان پووچەڵ بکاتەوە؛ بە پاڵپشتی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو مرۆڤایەتی گەورە دەبێت و سەردەکەوێت. دۆخی سیاسی و ئەو هەلانەی بە بەرخۆدانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هاتوونەتە ئاراوە، ئاشکرایە کە بە بەرخۆدان سەردەکەوێت. لەسەر ئەو بنەمایە هیوادارین تێکۆشانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەربکەوێت.

'بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ'

دەبێت لە ٢ی تشرینی دووەم لەسەر بانگەوازی 'بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ' سەرتا گەلی کورد دۆست و کەسانی دیموکراتیک ئەو ڕۆژە بکەنە ڕۆژی تێکشکاندی قڕکەران و سەرخستنی گەلان."

ف.ق