کەجەکە: شۆڕشی ڕۆژئاوا دەبێتە بناغەی سووریایەکی دیموکراتیک
هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە پیرۆزبایی ١٩ی تەمووز ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کرد. کەجەکە دەستنیشانی کرد کە " بە هۆی بەرین بوونی شۆڕشەوە دوژمن هێرشی هەمەلایەنە دەکات.
هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە پیرۆزبایی ١٩ی تەمووز ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کرد. کەجەکە دەستنیشانی کرد کە " بە هۆی بەرین بوونی شۆڕشەوە دوژمن هێرشی هەمەلایەنە دەکات.
بە بۆنەی ١٩ی تەمووز٢٨ی پووشپەڕ ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوە بەری کەجەکە بەیاننامەیەکئ بلاوکردەوە. کەجەکە ئاماژەی بە ژیانی هاوبەش و پێکەوەژیانی گەلان لەسووریا کرد.
بەیاننامەکەی کەجەکە:
لە ١٩ی تەمووز/٢٨ی پووشپەڕی ٢٠١٢ دا بۆ گەلی کوردستان، سووریا وڕۆژهەڵاتی ناوین قۆناغێکی نوێ بوو کە بە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد.
' ئەو ڕاستییەی گەل کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری بوو بووە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی'
ئەو ڕاستییەی گەل کە ڕێبەرئاپۆ لە ماوەی ٢٠ساڵ کاری بۆکردبوو، لە هاوینی ٢٠١٢ دا ئەنجامەکەی بووە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی . شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەرهێڵی خۆسەری دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بووە نموونەی ئازادی و دیموکراسی. کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا وفیدراسیۆنی باکووری سووریا لەدژی هەرچەشنە هێرشێک بە قارەمانی بەرخۆدانیان کرد. بە بەدیلی قوورس ژیانی ئازاد و دیموکراتیک-ی گەلان-ی سووریای مسۆگەر کرد.
'تورکیا دوژمنی هەموو گەلانە'
شۆڕشی ڕۆژئاوا وباکووری سووریا-ی دیموکراتیک سەلماندی کە تورکیا نە نەتیا لە باکووری کوردستان، بەڵکو دوژمنی هەموو گەلی کوردە و ڕۆژهەلاتی ناوینە. تورکیا هەم دوژمنایەتی کوردان دەکات و هەمیش دوژمنایەتی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ئەو جێگەیەی کە ئازادی و دیموکراسی پاراستووە ڕۆژئاوا وباکووری سووریایە. لەو شوێنانەدا هەموو گەلان پێکەوە ژیان دەکەن ولەدژی هێرشی دوژمن یەک دەگرن، ئەمەش چارەنووسی ڕۆژهەلاتی ناوین دەگۆڕێت. دەبینرێت کە دەسەڵاتی نژادپەرەست وفاشیست دوژمنایەتی هەموو پێکهاتە وئایینەکان دەکات.
' هێڵی ژنان لە ناو شۆڕشدا هەموو جیهانی شۆک کردووە'
هێڵی ئازادی ژنان لەناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەموو جیهانی تووشی سەرسووڕمان کردووە. بە هۆی ئەوەشەوە هەموو جیهان شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشی ژن پێناسە دەکەن.ئاشکرایە کەهەرچەندە شۆڕشی ژنان و ئازادی پێک بێت ، ئەوەندە شۆڕشی کۆمەلایەتی بگاتە ئەنجام. بە هزری شۆرشی ئازادی ژنان، لە مێژوویی ئازادی ودیموکراسیدا پەلێکی زێڕین نوسراوەتەوە.
شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەلماندی کە دیموکراسی ڕاستەقینە ئەوەیە کە بەهاکانی کۆمەڵگا-ی ڕۆژهەڵاتی ناوین بپارێزرێت. ژنان لە ئیستا بەدواوە بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین وجیهاندا ژنانی ڕۆژئاوا وەک نموونە ڕەچاودەکەن. هەر بۆیە ژمارێکی زۆرلە شۆڕشگێر و دیموکرات-ی جیهان ڕوویان لە ڕۆژئاوا کردووە و هەوڵ دەدەن ئەزموون وەر بگرن.
' بە هۆی گەورەیی شۆڕشەوە دوژمن هێرش دەکات'
ئەوە بابەتێکی ئاشکرایە کە بەهۆی گەورەیی وبەرفراوان بوونی شۆڕشی ڕۆژئاوا دوژمن دەستی بەهێرش کردووە. بە فراوان بوونی ئازادی و دیموکراسیدا، دەبێت بەرخودان-یش قووڵ وفراوانتر ببێت. شۆڕشی ڕۆژئاوا هەمووکات پشتی بە گەل وهێزی نەتەوەیی بەستووە، ئەگەرهەربەم ڕێبازە بڕواتە پێش ئەوا شۆڕشەکە فراوانتر بێت.
ئێمە ئاماژە بەوەدەکەین کە گەلی کوردستان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین وتەڤگەری ئازادی پاڵپشتی ئەوان دەبین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
ک-ش