ڕاگەیەنراوی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەم شێوەیەیە:
" کۆڤید١٩ لە ئەوروپا و هەموو شوێنێکی جیهان بڵاوبووەتەوە. دەسەڵاتداری ئاکەپە /مەهەپە بۆ ئەوەی خۆی بە سەرکەوتوویی پیشان بدات و بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات، وتی 'ڤایرۆسەکە لای ئێمە نیە' و ٢ مانگ وایکرد ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە. لەبەرئەوەش پەتاکە لە تورکیا زوو بڵاوبووەوە. بە تایبەتی لە شارە گەورەکان کە کوردی تیدا دەژین و لە میترۆپۆلەکان دەبێتە هۆی مردن. لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدەدەن کوردیش هەیە. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کورد، تورک، چەرکەز، لازم، عەرەب و مەسیحیەکان دەکەین کە کەسوکاریان بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
دەبینرێت ئەم پەتایە کاریگەریەکی زۆر خرابی لەسەر ژیانی کوردان دروست کردووە لە شارە گەورەکاندا. بەهۆی ئەم پەتایەوە ژمارەیەکی زۆر خانەوادەی کورد لە کوردستان و شارە گەورەکان کەوتوونەتە دۆخێکی خرابەوە . لەبەرئەوەش پشتگیریکردن لە گەلی کورد لە کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا زۆر گرنگە. دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپە لە سەردەمی کۆرۆناشدا دەستی لە سیاسەتە جیاوازکارەکان و لایەنگری هەڵنەگرتووە، بۆیە پشتگیری و هاوکاری ناو گەلی کورد زۆر گرنگە. بۆیە ئێمە کەمپینەکان بە تایبەتی کەمپینی 'خوشک و برا' بەگرنگ دەزانین. گەل و کۆمەڵگاییبوون بە پشتگیری لە دۆخە سەختەکاندا دەبینرێت.
بڵاوبوونەوەی کۆڤید ١٩ لە ئەوروپا کاریگەریەکی زۆر خرابی لە گەلی کورد کردووە. بە تایبەتی لە فەڕەنسا و بەریتانیا بە دەیان وڵاتپاریزمان کە لەو وڵاتانەدا دەژین گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیان و گەلەکەمان دەکەین.
وڵاتپارێزی هێژامان هەیە کە لە ئەوروپا بە دەیان ساڵە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانی ئازادی دەدەن. بە ڕەنجی دەیان ساڵە ڕاستی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیان لە ئەوروپا خولقاند. ئەگەر لەم پەتایەدا گیانیان لەدەستدابێت، لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا هەموو کاتێک یادیان دەکرێتەوە.
گەلە سوریانیەکەمان لە ئەوروپا بە دەیان سالە بە هەموو شێوەیەک بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادیماندا کردووە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیانی ئەوان و کۆمەڵگای سوریانیش دەکەیەن.
گەلی کورد لە ئەوروپا بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکرات گۆڕاوە. بۆیە ئێمە بروامان وایە کە لەم کاتەدا کە نەخۆشی کۆرۆنا هەیە گەلەکەمان بە پشتگیریەکی بەهێز کێشەکانیان چارەسەر دەکەن. گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە ئەوروپا و لە هەموو دەڤەرێک بەشداریان لە کۆمەلگای دیموکراتیک و پشتگیریەکاندا کردووە. گەلەکەمان لە ئەوروپا لە هەموو سەردەمێکی سەختدا پشتگیری مادی و مەعنەوی گەلی کوردستانیان کردووە. لەو ڕووەوە هەڵوێستێکی نمونەییان پیشانداوە. لەم سەردەمەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە کەمپینی 'خانەوادەی خوشک و برا' بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ کردووە. بۆیە بەبۆنەی هەڵوێستیانەوە پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و دۆتەکانیان لە ئەوروپا دەکەین.
گەلەکەمان لە ئەوروپا و هەموو دەڤەرێک پێویستە بزانێت، ڕێکخستنی و پشتگیری کاری سەرەکی بەهێزکردنی تێکۆشانە. ئەو کۆمەڵگایانەی کە رێکخستنی و پشتگیری بەهێزیان هەیە، هەر سەختی و زەحمەتیەک تێدەپەڕێنن و تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەدەبەن. پشتگیری بەهێزیش بە پشتگیری بەهێز دەبێت. تێکۆشانی بەهێز بە ڕێکخستنبوونێکی بەهێز دەبێت. لەبەرئەوەش پێویستە گەلەکەمان لەم قۆناغەدا لە هەموو جێگایەک ڕێکخستنی خۆی بەهێز بکات.
ئەو کەشوهەوایەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا خوڵقاندوویەتی، پێویستی بە پێکهێنانی کۆمون و دروستکردنی ئەنجومەن هەیە، پێویستی بەڕێوەبردنی ژیان بەم شێوەیە هەیە. بۆیە زۆر گرنگە کە لە هەموو جێگایەک کۆمون و ئەنجومەن پێکبهێنرێن و ژیانی کۆمەڵایەتی بێ ئەوەی پشت بە شوێنێکی تر ببەستێت بەردەوام بێت. گەلەکەمان بەم شێوەیە هەم لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشان و هەم لە دۆخە سەختەکاندا کە سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست خولقاندوویەتی، دەتوانێت وڵامی داواکاریەکان بداتەوە. گەلەکەمان گرنگی کۆمەڵگای رێکخستنی لە ڕۆژئاوا، ئەوروپا و مەخموور بە شێوەیەکی ئاشکرا دەبینێت.
ئێمە بانگەوازیمان بۆ کورد و هەموو دۆستەکانمان ئەوەیە کە لە هەموو جێگایەک رێکخستن و پشتگیری خۆیان بەهێز بکەن و لەدژی هەر جۆرە سەختی و زەحمەتیەک تێبکۆشن."
ف.ق