کەرکوک، بە مەراسیمێکی شکۆدار هونەرمەند (سابیر کوردستانی) بەخاك سپێردرا
دوێنێ هونەرمەندی گەورەی کورد سابیر کوردستانی بە ڕێوڕەسمێک لە گۆرستانی ڕەحیماوا لە کەرکوک بەخاك سپێردرا.
دوێنێ هونەرمەندی گەورەی کورد سابیر کوردستانی بە ڕێوڕەسمێک لە گۆرستانی ڕەحیماوا لە کەرکوک بەخاك سپێردرا.
هونەرمەندی گەورەی کورد سابیر کوردستانی لە کۆتایی مانگی رابردوودا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێندرابوو، پاش ئەوەی دۆخی ئەو هونەرمەندە خراپ بوو پێرێ شەو بۆ دوا جار ماڵئاوایی کرد و دوێنێ تەرمی ئەو هونەرمەندە گەڕێنرایەوە شارەکەی خۆی کەرکوک و لە گۆڕستانی گەرەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی هونەرمەند و بەرپرسانی سیاسی و کەسایەتی شاری کەرکوک بەخاك سپێردرا.
هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی، ساڵی ١٩٥٥ له شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌ڵه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و خاوه‌نی سێ كچ و كوڕێكه، له ساڵی ١٩٧٠ بۆ جاری یه‌كه‌م له قوتابخانه‌ی ئیمام قاسم له شاری كه‌ركوك له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان گۆرانی وتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش توانی خۆی وه‌كو گۆرانیبێژێك بناسێنێت، له ساڵی ١٩٧١ یه‌كه‌م گۆرانی له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركرد، له ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییه‌كی له ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردی له به‌غدا تۆمار كرد.
سابیر كوردستانی خاوه‌ن ده‌یان گۆرانییه كه وه‌ك خۆی له‌به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا ڕایگه‌یاندووه، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی روداوێكی راستی له پشته‌وه‌یه، به تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه خۆی تێكسته‌كانی نوسیووە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەرسەلان پورزای سابیری کوردستانی بەناوی بنەماڵەی کۆچ کردوو وتی: " سابیر کورستانی لە کاتێکدا پاشناوی کوردستانی هەڵگرت کە کەس نەیتوانی بەرگەی دڕندەیی حکومەتی بەعس بگرێ و هیچ جیاوازیەکی لە نێوان هەرچوار پارچەی کوردستان نەدەکر، سابیر کوردستانی هونەرمەند و شاعیر و رووناک بیرێک بوو کە ناخێکی پر لە شۆرشگێری و بەرەنگاری بووونەوەی هەبوو."
هەروەها ئەرسەلان-ی پورزای سابیر کورستانی وتی: "سەرەرای فشاری حکومەتی بەعس لەسەر سابیر کورستانی بۆ وتنەوەی تەنها سرودێک بۆ حکومەتی بەعس دەتوانن بینێرن بۆ چارەسەری چاوی بۆ دەرەوەی ووڵات بەڵام سابیر کوردستانی داواکارییەکەی حکومەتی بەعسی ڕەتکردەوە و وتی هەموو خەلکی کوردستان چاوی منن و خۆم سەر شۆری گەلەکەم ناکەم، سابیر کوردستانی بەر شاڵاوی دەستگیرکردن و زیندانی کردن کرا."
لە کۆتایدا ناوبراو بەناوی بنەماڵەی سابیر کوردستانیەوە ڕایگەیاند "سەری رێز‌و نەوازش دادەنوێنین بۆ کاکە سابیر، سابیر کوردستانی ئاواتێ زۆری هەبوو کە نەهاتە دی یەکێک لەوانە ئازادی کوردستان بوو و کۆمەڵێک ئاواز و هۆنراوەی نوێی هەبوو کە لەگەل ئاواتەکانی خۆی بردیە ژێر گلەوە بەڵام هونەرمەند سابیر کوردستانی توانیویەتی بە هونەرەکەی سەرمایەیەکی زۆر بۆ نەتەوەکەی بەجێ بهێلێت."
ف.ق