کەرکوک، تاجە گولینەی رێزلێنان لەسەر مەزاری هونەرمەند سابیر کوردستانی دانرا
بۆ رێزگرتن لە خزمەتکردنی هونەری کوردی، ئەمرۆ لە کەرکوک تاجە گولینەی رێزلێنان لەسەر مەزاری هونەرمەند سابیر کوردستانی دانرا.
بۆ رێزگرتن لە خزمەتکردنی هونەری کوردی، ئەمرۆ لە کەرکوک تاجە گولینەی رێزلێنان لەسەر مەزاری هونەرمەند سابیر کوردستانی دانرا.
هونەرمەندی گەورەی کورد سابیر کوردستانی لە کۆتایی مانگی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێندرابوو، پاش ئەوەی دۆخی ئەو هونەرمەند خراپ بوو رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بۆ دوا جار ماڵئاوایی کرد و تەرمی ئەو کەلە هونەرمەندەلەسەر وەسێتی خۆی گەرایەوە شارەکەی خۆی کەرکوک و لە گۆرستانی گەرەکیرەحیماوای شاری کەرکوک لە مەراسیمێکدا بەخاك سپێردرا.
هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی، ساڵی ١٩٥٥ له شاری كه‌ركووك له‌دایكبوه، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌ڵه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و خاوه‌نی سێ كچ و كوڕێكه، له ساڵی ١٩٧٠ بۆ جارییه‌كه‌م له قوتابخانه‌ی ئیمام قاسم له شاری كه‌ركوك له یادی دامه‌زراندنییه‌كێتی قوتابیانی كوردستان گۆرانی وتوه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش توانی خۆی وه‌كو گۆرانیبێژێك بناسێنێت، له ساڵی ١٩٧١ یه‌كه‌م گۆرانی له كه‌ناڵیته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركرد، له ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییه‌كیله ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردی له به‌غدا تۆمار كرد.
سابیر كوردستانی خاوه‌ن ده‌یان گۆرانییه كه وه‌ك خۆی له‌به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا رایگه‌یاندوه، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی روداوێكی راستی له پشته‌وه‌یه، به تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه خۆی تێكسته‌كانی نوسیووە.
ئێوارەی ئەمرۆش لە شاری کەرکوک گروپی هۆشیاری گەنجان وەکو رێزێک بۆ خزمەتکردنی ئەو کەلە هونەرمەندە بەهونەری کوردی سەردانی مەزاری ئەو هونەرمەندەیان کرد و تاجە گولینەی ریزلێنانیان دانا.
ڕەوەند بەرزنجیکە ئەندامێكی ئەو گروپەیە سەبارەت بە سەردانی کردنیان بۆ سەر مەزاری هونەرمەندی کۆچکردوو سابیر کوردستانی، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: '' ئێمە وەکو گروپی هۆشیاری گەنجان لە کەرکوک بە ئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانی کە سەردانی مەزاری هەونەرمەند سابیر کوردستانی بکەین وەکو وەفا و رێزێک بەرامبەر ئەو هونەرمەندە."
هەروەها سەبارەت بە گرنگی سابیر کوردستانی لەلای کەرکوکییەکان، رەوەند بەرزنجی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " سابیر کوردستانی لە کوردستان بەگشتی و لە کەرکوک بەتایبەتی گرنگی خۆی هەیە چونکە لەرووی هونەرییەوە تا ئاستێکی باش زمان و کلتور و هونەری کوردی زیاتر ناساند بەو نەتەوانەوەی کە لە کەرکوک هەن، هەروەها سابیر کوردستانی بە هونەرەکەی توانی کوردایەتی شاری کەرکوک نیشان بدات و بە هونەرەکەی سەڵماندی کە کورد بناغەیەکی دانەبراوی هەیە لەگەل شاری کەرکوک."
ز.ش