کەرکوک، تەرمی مفەوەزێكی پۆلیس بە سەربڕاوی دۆزرایەوە
دوای ئەوەی پۆلیسێك لە کەرکوک دیار نەما پاش رۆژێک لە دیارنەمانی تەرمەکەی بەسەربڕاوی دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی پۆلیسێك لە کەرکوک دیار نەما پاش رۆژێک لە دیارنەمانی تەرمەکەی بەسەربڕاوی دۆزرایەوە.
ئەو پۆلیسەی کە پڵەی مفەوەزە و پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەکەم رۆژی جەژن، تەرمەکەی بەسەربڕاوی دۆزرایەوە ناوی (بەهجەت ئەنوەر)ە و لەدایکبووی ساڵی (١٩٧٨)ە و تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری پێکابە دۆزرایەوە لە شەقامێکی گەرەکی عەسکەری شارەکە.
تا ئێستا هۆکاری کوشتنی ئەو پۆلیسە نادیارە و دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە.
ز.ش