کەمپەینێکی ئۆنلاین بە ناوی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێکخرا

کامپەینی کۆکردنەوەى ئیمزا بۆ "ئازادیی ئۆجالان" لەلایەن دەستەیەک لە رۆشنبیران و کەسایەتییەکانی باشووری کوردستانەوە لە رێگەى ئۆنلایەنەوە دەستیپێکرد.

کەمپەینەکە دوێنێ شەو بە پەخشێکی راستەوخۆی لە ئینتەرنێت دا دەستی پێکرد و بەشداران لەبارەى گۆشەگیری و بۆچوونەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

ئەندامانی بەڕێوەبەری کامپەینەکە فۆرمێکی کۆکردنەوەى ئیمزایان بۆ "ئازادیی ئۆجالان" لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکردەوە.

کەمپەینە ئۆنلاینەکە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئیمزا کۆکراوەکان لەگەڵ یادداشتێک رادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانى ئەوروپا و هەموو کۆنسوڵخانەکان لە هەرێمی کوردستاندا دەکرێت.

ناونیشانی کەمپەینەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScTVH1eKk9Fcjz2DjsjFQMUm1C_ztH796m8sLlR0x_Clsbmvw/viewform

ژ.ت