کەمێک پێش ئێستا تەقە لە ماڵی مەلا سامان سەنگاوی کرا
درەنگانی ئەمشەو لەشاری سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی "مەلا سامان سەنگاوی" مامۆستای ئایینی کرا.
درەنگانی ئەمشەو لەشاری سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی "مەلا سامان سەنگاوی" مامۆستای ئایینی کرا.
لەوبارەوە سەنگاوی ڕایگەیاندوە:"خۆی و خاوخێزانی سەلامەتن، تەنیا ئۆتۆمبێلەکەی زیانی ماددی زۆری لێکەوتووە."
ناوبراو ئاشکرای کردوە:" پاکەتێکی پێچراوە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دانراوە و چاوەڕوانی لایەنی پەیوەندیدار دەکات تا پشکنینی بۆ بکەن و بزانن چی تێدایە."
تا ئێستا تەقەکەر یان تەقەکەرەکان دیار نین و مەلا سامان؟سەنگاویش شک و گومانی لە هیچ کەس و لایەنێک نییە.
جێگاری ئاماژەیە، ئەمڕۆ مەلا سامان، لە پۆستێکیدا داوای لە خەڵکی سلێمانی کردبوو، سبەی بۆ پشتیوانی عەفرین بچنە پارکی ئازادی شاری سلێمانی و لەوێ نوێژی هەینی بکەن.
هـ.هـ