گردبوونەوەی جەماوەری لە جزیر: رزگاری بە رێگای ئۆجالان دەبێت
بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە جەختیان کردەوە کە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێگای رزگاریی پیشان دەدات و وتیان، "چارەسەری لە ئیمرالیە."
بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە جەختیان کردەوە کە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێگای رزگاریی پیشان دەدات و وتیان، "چارەسەری لە ئیمرالیە."
سێهەمین قۆناغی بەرنامەی 'تێکۆشان بۆ دیمۆکراسی'ی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە شرنەخ بەردەوامە.
بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە و شاندەکەی یاوەریان، لە ناوچەی جزیر لە گۆڕەپانی کاتران پێشوازیان لێکرا. شاندەکە دواتر سەردانی ناوەندی هەدەپەی ناوچەکەی کرد و لەوێ بە بەشداریی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپە و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز کرا.
ئایدەنیز: گەلان رادەپەڕن
سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەدا قسەی کرد و وتی:"لە دژی دامودەزگا و رێکخراوەکانمان، لە دژی پارت و گەلەکەمان، لە دژی پارادیگمای ئێمە، هێرشێکی بەردەوام هەیە. دەبێت چۆن لە بەرامبەریان بوەستینەوە؟ دەمانەوێت گۆتوبێژ لەسەر ئەمە بکەین."
ئایدەنیز رایگەیاند، تا ١ی مانگی ئەیلول کۆبوونەوەکانیان لە گەڵ جەماوەر بەردەوام دەبێت و وتی:"لە ناوچەکە جەنگی جیهانی سێهەم روودەدات. دەیانەوێت ئەم جەنگە جیهانیە بەسەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنن. ئەم جەنگە لە لایەن دەوڵەتە سەردەستەکانەوە بەڕیوە دەبرێت. بەڕێز ئۆجالان دەڵێت ئەم جەنگە، جەنگی نێوان سیستمی کاپیتالیست و سیستمی دیمۆکراسیە. هێزە دیکتاتورەکان بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی فاشیزم رەوا بکەن، بەردەوامی دەدەن بە هێرشەکانیان، بەڵام لە لایەکی ترەوە، گەلان لە دژی ئەم زڵم و سیستمە راپەڕیون و لە هەموو جێگایەک بە پێشەنگایەتی ژنان تێدەکۆشن."
'ئۆجالان رێگای رزگاری پیشاندا'
ئایدەنیز تیشکی خستە سەر ئەوەی کە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کود بە پارادیگماکەی رێگای رزگاری پیشاندا و وتیشی:"بە تایبەت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ کوردستان و تورکیا و جیهان، بووە بە مۆدێل. بەڵام ئەمڕۆ ئەم هێزەی فاشیزم بە پێی بەرژەوەندیەکانی خۆی دەیەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەر لە نوێ بونیاد بنێتەوە. بۆیە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان کە ژیانێکی نوێی تێدا بونیاد نراوە. ئەم هێرشە بەردەوامانە لە دژی پارادیگمای ئۆجالانە. بۆیە یەکێتی و تێکۆشانی هاوبەشی گەلی کورد لە دژی ئەم هێرشانە، دەبێت ببێتە پێوانەی سەرەکیی بۆ هەموو کەسێک."
'ئەگەر نەتوانین ببین بە یەک، ناتوانین هەنگاو بنیێن'
ئایدەنیز ئاماژەی بە گرنگیی یەکێکی و یەکڕیزی گەلی کورد کرد و وتی:"گەلی کورد دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ٤ پاراچەی کوردستان یەکێتیەک بونیاد بنێت. دوای شەڕێکی ٤٠ ساڵە و ١٠٠ ساڵە، گەلی کورد فێری ئەوە بوو کە تا نەبێت بە یەک ناتوانێت هەنگاوێک بنێت. ئەگەر سیاسەتمەدارانی کورد هەنگاو بۆ ئەمە نەنێن، کورد سەد ساڵی تر بەرەو دواوە دەڕوات. گەل بووە بە یەک، ئێستا دەبێت سیاسەتمەدارانیش ببن بە یەک."
ئوزتورک: وڵامی پێویست دەدەینەوە
دواتر بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە قسەی کرد و تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە لە جزیر لە ژێرزەمینەکاندا هاوڵاتیەکانمان بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە کوژران و وتی:"دەوڵەتی تورکیا لەسەر بنەمای فاشیزم بونیاد نراوە. بە چاوی دوژمن تەماشامان دەکەن. ئایا دەبێت ئێمە چیبکەین؟ دەبێت لەسەر ئەم بابەتە هەڵوێستەیەک بکەین. هەڵوێستی جزیری بۆتان لە لایەن گشت کوردستانەوە دەزانرێت. وڵامی پێویست دەدەینە ئەو کەسانەی پێمان دەڵێن 'ئێوە بوونتان نیە'. لە هەر چوار پارچەی کوردستان، رژێمەکان بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر گەلی کورد و لەناوی بەرن، دەبن بە یەک. هێزی چوار دەوڵەت دەبن بە یەک. دەبێت ئێمەش لە دژی ئەمە ببین بە یەک."
'رێگای چارەسەری بەڕێز ئۆجالانە'
ئوزتورک لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند، تا ئەو کاتەی کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، لە تورکیا هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت و وتیشی:"ئێوە ناتوانن کێشەی کورد بە چەک و بە شەڕ، چارەسەر بکەن. لە جیهاندا نمونەیەکی بەم شێوەیە بۆ چارەسەری بوونی نیە. رێگای چارەسەریی ئەم کێشەیە، بەڕێز عەبدولا ئۆجالانە."
ز.ش