گه‌ریلاكان له جوودی چالاكییان كرد
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له جوودی دژی سه‌ربازانی توركیا كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له جوودی دژی سه‌ربازانی توركیا كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له جوودی دژی سه‌ربازانی توركیا ٢ چالاكییان ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
«له ١٧ی نیسان\٢٨ی خاكه‌لێوه (دوێنێ) سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی جوودیی سه‌ر به شرنا‌خ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد. هێزه‌كانمان له سنووری شار چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی نهێنیی دوژمنیان كرد. دوای نیوه‌ڕۆ كاتژمێر ١٤ له ٢ قۆڵه‌وه له سه‌ربازه‌كانیان دا. كاتژمێر ١٧ له كاتێكدا یه‌كینه‌یه‌كی نهێنی ده‌یویست بكشێته‌وه، هێزه‌كانمان جارێكی دیكه لێیان دان. ڕوون نه‌بوویه‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
دوای چالاكییه‌كه دوژمن تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری گردی چۆلیا و ئهینكا-ی كرد و پاشه‌كشه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد. له‌و چالاكی و شه‌ڕانه‌دا هیچ زیانێك به گه‌ریلاكانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m