گه‌لی بۆکان، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ده‌ربڕی
گه‌لی بۆكان جارێكی دیكه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و گه‌لی عه‌فرین ده‌ربڕی.
گه‌لی بۆكان جارێكی دیكه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و گه‌لی عه‌فرین ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٧ی شوبات/ ١٨ی ڕێبەندان، هاوڵاتیانی شاری بۆکان لە کاتی سه‌یركردنی یاری تۆپی پێی نێوان هەردوو یانەی سەرداری بۆکان و ئیستقلالی ئەهواز، به جۆش و خرۆشه‌وه پشتیوانیان لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ڕۆژاوای کوردستان كرد لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا.
گەلی شاری بۆکان، بە دروشمەکانی «مردن بۆ تورکیا» و «بژی بەرخۆدانی یەپەگە» هەروەها هەڵگرتنی پۆسته‌ری پشتگیری کردن لە به‌رخۆدانی عه‌فرین، یاریگه‌یان هێنایە لەرزە.
خەڵکی بۆکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیركه‌ر و چەتەکانی ئەردۆغان بۆ سەر شاری عەفرین، هەر لەو یاریگایەوە به دروشمی «مردن بۆ ئەردۆغان» و «بژی یەپەگە/ یەپەژە» پشتیوانی خۆیان بۆ عه‌فرین ڕاگه‌یاندبوو. دوای تەواوبوونی یارییەکەش ڕژابوونە شەقامەکان و ڕووبەڕووی دەستێوەردانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووبوونه‌وه.
بەرخۆدانی عەفرین-یش هەروەک بەرخۆدانی کۆبانێ، جارێکی دیکە هیوای ئازادی لە دڵ و ڕۆحی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زیندوو کردەوە. سەرەڕای ڕێگرییه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خۆپێشاندان و چالاكی، بەڵام ڕێكخراوه‌كان، مامۆستایانی زانکۆ، پارێزەر، ژینگه‌پارێزان، خوێندکاران، کەسایەتی و چالاکانی سیاسی، مافی مرۆڤ و کولتوورییه‌وه بە شێوازی جیاواز پشتیوانی خۆیان له گەلی عەفرین دەكه‌ن.
ش. م