گوزه‌رانی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان، به‌هۆی به‌فر و باران دژوارتر بووه
بارودۆخی ژیانی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان كه له‌نێو چادر و كه‌مپه‌كان ده‌ژین، به‌هۆی به‌فر و باران بارین دژوارتر بووه.
بارودۆخی ژیانی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان كه له‌نێو چادر و كه‌مپه‌كان ده‌ژین، به‌هۆی به‌فر و باران بارین دژوارتر بووه.
لە سەرپێڵ‌زەهاو و گوندەکانی دەوروبەری، هەتا ئێستاش زۆرن ئەو ماڵانەی کە لە ژێر چادردا دەژین. لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بارینی بەفر و باران، ئیدی چادرەکانیان پڕبووه لە ئاو و بە کەڵکی ژیان نایەن.
بەپێی وته‌ی سەفەری، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی وزە لە په‌رله‌مانی ئێران، هەتا ئێستاش زیاتر لە ٢٠٠٠ بنەماڵەی بومەلەرزەلێدراو، کەرەڤانیان وەرنەگرتووە و له‌نێو چادردا دەژین.
ناوبراو لەنێو هۆڵی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، دەستەی خانووبەرە و نیشتەجێ کردن بەدوای به‌ده‌ستهێنانی داهات لە خەڵکی لێقەوماوی دەستی بوومەلەرزەیە، هه‌ر بۆیه کە کەرەڤان نادات بەو خانه‌وادانه. سەفەری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی؛ هەتا ئێستا دەوڵەت هیچ یەک لە بەڵێنه‌كانی لەسەر ئەو بابه‌ته جێبه‌جێ نه‌كردووه.
هەروەها سەید قاسم جاسمی، نوێنەری کرماشان لە هۆڵی په‌رله‌مان ڕه‌خنه‌ی تووندی له حكوومه‌ت گرت و وتی؛ ئەگەر دەوڵەت توانایی یارمەتیدانی لێقەوماوانی نییە با داوای یارمەتی لە ئەفغانستان و عێراق بکەین.
٨٠ ڕۆژ بەسەر بومەلەرزەی ناوچەکانی کرماشان تێپەڕیوە، بەلام هەتا ئێستاش هەژمارێکی زۆر لە خەڵکی لێقەوماو لە ژێر چادردا ژیان بەسەردەبن. به‌هۆی نەبوونی ئامێری گەرمکەرەوە و پێداویستییە ژیانییەکان، چەندین کەس كه زۆربه‌یان منداڵ بوون، لە سەرما ڕەق بوونەتەوە و گیانیان لەدەست داوە.
بەهۆی بارینی بەفر و باران لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بارودۆخی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه خراپتر بووە. زۆربه‌ی لێقه‌وماوانیش له یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ت بێ هیوا بوون.
ش. م