گوندێکی سەربە ئامێدی بۆردومانکرا

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی سەر بە ناوچەی ئامێدی باشووری کوردستانیان بۆردومان کرد.

بە پێی زانیاریەکان، کاتژمیر ١٤:٣٠ گوندی کەڤەرکێی سەر بە شاروچکەی چەمانکێ بۆردومانکراوە و زیان بەر باخ و ناخچەی هاوڵاتیان کەوتووە.

هەموو ڕۆژێک هەرێمەکانی ژێر سەروەری گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆردومان دەکرێن. لەبارەی هێرشەکانەوە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەولێر ناڕەزایی بە شێوەیەکی فەرمی دەرنابڕن.

ڕۆژی ٢٨ی ئایار لە دەوروبەری ئێوارەدا گوندەکانی سەر بە هەرێمی برادۆست بۆردومانکران. زەویەکانی ناوچەکە سووتان. سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ گوندەکانی سینیان و بندێوانیانی سەر بە هەرێمی برادۆست و خواکورک لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران، کارەبای گوندەکان بچڕا.

لە هێرشی ئاسمانیدا کە ٢٦ی ئایار لەدژی گوندی سەفرەی سەربە شاروچکەی ماوەتی سلێمانی ئەنجامدرا، دوو گەریلای یەرەکە و سێ وڵاتپارێز شەهید بوون.

ف.ق