دایکان لە مەخموور: هەتاکوو گەمارۆ نەشکێت ئێمە لێرە دەمێنینەوە

دایکان لە مەخموور لەدژی گەمارۆی کەمپی موخموور ماوەی ٤ڕۆژە چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدەن. دایکان لەهەمبەرپەدەکە کاردانەوەیان نیشاندا و ئەوەیان خستەڕوو کە هەتاکوو ئامانجەکەیان نەپێکن واز لە چالاکیی ناهێنن.

بە ئامانجی لابردنی گەمارۆ لەسەر مەخموور، دایکانی ئاشتی مەخموور لە بازگەی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی پارتی چالاکی دانیشتن-یان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە ڕۆژی ٤هەمینی خۆیدایە. گەمارۆی کەمپی پەنابەرانی مەخموورلە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ماوەی ٥٠ ڕۆژە بەردەوامە.

چوار ڕۆژە دایکانی ئاشتی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لەبەردەم بازگەیەکی ئاسایشی پەدەکە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردووە. دایکانی ئاشتی ڕایانگەیاند، هەتا گەمارۆی سەر کامپەکە لانەچێت، دەستبەرداری چالاکییەکەیان نابن و ئەو چالاکییە بەردەوام دەکەن.

هێزەکانی سەر بە ئاسایشی پەدەکە، سوکایەتی و بێڕێزیان بەرانبەر دایکانی ئاشتی کردبوو، بەڵام دایکان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان نەهێنا. بە وتەی 'بەرخۆدان ژیانە' وەڵامی هێزەکانی ئاسایشی پەدەکەیان دایەوە.

لە ڕۆژی یەکەمدا دایکان ویستیان داواکارییەکانیان پێشەکەشی بەرپرسانی ئاسایش بکەن، بەڵام داواکاری دایکان قەبوڵ نەکرا. دواتر دایکان ویستیان لەگەڵ بەرپرسی بازگەکە وتوێژ بکەن، کەچی ڕێگە بەوەش نەدرا و پێشمەرگەکان هێرشیان کردە سەردایکان. لەگەڵ هێرشەکاندا، پێشمەرگەکانی پەدەکە سوکایەتی و بێڕێزیان بەرانبەر دایکان کرد. دواتر دایکان لەبەردەم ئاسایشی پەدەکە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

'کارا: نەخۆشەکانمان دەمرن'

مەریەم کارا دایکێکی ئاشتی لەکەمپی مەخموورکە بەشداری چالاکییەکە بووە ، لەدژی پارتی هەڵوێستی نیشاندا و وتی، " دەبێت دەست لەم کارە بەردەن و گەمارۆلەسەرهەزاران کەس لابەن. کورد هەموو یەکێکن، ئەگەر دەیانهەوێت بۆ مرۆڤایەتی کاربکەن دەبێت ئەم گەمارۆیە لابەرن. ئاسایش ڕێگە نادات نەخۆشەکانمان دەربازی هەولێربکەین و چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت. نەخۆشەکانی شێرپەنجە ناچارن سەردانی دکتۆربکەن، بەڵام ئاسایش ئەوان دەگەڕێنێتەوە.

' ئێمە هەتا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین'

دایکێک بەناوی شەربەت سالح وتی، " ئێمە داوا لە بەڕێوەبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە کۆتایی بەو گەمارۆیە بهێنن. ئێمە بەو ئامانجە لێرەین و هەتاکوو کۆتایی بە گەمارۆی سەر مەخموور نەهێنن وازلە چالاکییەکەی خۆمان ناهێنین.

ک-ش