گیراوانی سیاسیی دۆسیه‌ی پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه و پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان - په‌ژاك لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلام ئێران، بە ڕاگەیەنراوێک، تووڕەیی خۆیان لە به‌رانبه‌ر پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان-ی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گه‌لی كوردستان، ده‌ربڕی. هاوكات داوایان كرد گه‌لی كورد له ده‌وری فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان یه‌كگرن و یه‌كێتیی خۆیان بنیات بنێن.
لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌دا کە لە لایەن گیراوانی سیاسیی کورد؛ ئەحمەد تەموویی، کەمال حەسەن ڕەمەزان، ئیبراهیم عیساپوور، سامان نەسیم، تورەج ئیسماعیلی، حەسەن حەسەنزاده، کامه‌ران جەعفەری و مستەفا سەبزی لە گرتووخانەی ئوورمییە، عەلی ئەحمەد سولەیمان و یوسف کاکەمەمی لە گرتووخانەی تەورێز، ڕەمەزان ئەحمەد کەمال لە گرتووخانەی قەزوین و شاکر باقی لە گرتووخانەی کاشمەر-ه‌وه نووسراوه و بۆ ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه نێردراوه، گیراوان ڕایدەگەیێنن: بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات/ ٢٦ی ڕێبەندان، لەم ڕۆژەدا مان لە خواردن دەگرین.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه: تەنیا ڕێگەی کۆتایی هێنان بە پیلانگێڕیی سەر گەلەکەمان، بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان و بەرفرەوانکردنیەتی لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و کۆبوونەوە لە دەوری فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئۆجالان.
ش. م