گەریلا بە رۆحی هەنگاونان، مێژووی قارەمانیەتی دەنووسێتەوە

گەریلاکانی هەپەگە جەختیان کردەوە کە لە هەموو شوێنێکی کوردستان، گەریلاکان بە رۆحی خۆڕاگریی فەرماندەی ئەفسانەیی عەگید (مەحمسوم کورکماز) لە خۆڕاگریدان.

لە ٣٦هەمین ساڵیادی هەنگاوی ژیانەوەی ١٥ی تەباخدا (ئاب)، گەریلاکانی هەپەگە جەختیان لەوە کردەوە کە، بە رۆحی مەحسوم کۆکماز و هەنگاوی ١٥ی تەباخ مێژووی قارەمانیەتی دەنووسنەوە و وتیان:"ئەم هەنگاوە لە مێژووی گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگیی خۆی هەیە."

'لە حەفتانین خۆڕاگری بە رۆحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بەڕێوە دەچێت'

رۆژهات سەرحەد گەریلای هەپەگە دەڵێت:"هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد واتایەکی قوڵی هەیە. گەلی کورد بەم هەنگاوە دەستیان بە پاراستنی خۆی کرد. ئەو شەڕەی لە کوردستان روودەدات و خۆڕاگری گەریلاکان، بەردەوامیی ئەم هەنگاوەیە. ئەو هەڤاڵانەی ئەمڕۆ لە حەفتانین لە دژی سوپای تورک دەجەنگن لەسەر هەمان رێچکە هەنگاو دەنێن و خۆڕاگریان بە رۆحی ئەم هەنگاوە بەرفراواتر دەکەنەوە. هەموو کەسێک دەزانێت، کۆمەڵگای ئیمەش دەزانێت کە گەلی کورد رووبەرووی قڕکردن بووەتەوە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بپارێزرێت بێت دەبێت پاسەوانی هەبێت. ئێمەش وەکو گەریلاکانی هەپەگە دەمانەوێت، هەم لەسەر رێچکەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ گەلەکەمان بپارێزین، هەم سەرکەوتن بەدەست بێنین."

'بە هەزاران عەگید بە تایبەت لە هەرێمی حەفتانین و شاخەکانی کوردستان لەجەنگدان'

گەریلا پیرۆ گاباریش دەڵێت:"بە هەزاران گەریلا لە ژێر سێبەری ئەم هەنگاوە، لە سەرتاسەری کوردستان لە تێکۆشاندان. بەم هەنگاوە رۆحی خۆڕاگری لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا زیندوو بووەوە. هەر گەریلایەک کە لە شاخەکانی کوردستان شەر دەکات، فەرماندەی گەورە مەحسوم کۆرکماز وەکو نمونە بۆ خۆی تەماشا دەکات. عەگید بە رۆحی فەرماندەیی، بە چالاکی و کەسایەتی خۆی، لە مێژووی پەکەکەدا ئەفسانەیەکە. بە هەزاران شەڕڤان و گەنج و لاوی کورد، هیوا و ئاواتەکانیان بەستووەتەوە بەو رۆژەوە و بە رۆحی ١٥ی تەباخ، ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویان جێبەجێ دەکەن. ئەو گەریلایانەی لە حەفتانین لە بەرامبەر سوپای تورک دەجەنگن، بەرهەم و کۆکراوەی ئەو هەنگاوەن. بە هەزاران عەگید لە شاخەکانی کوردستان بڵاو بوونەتەوە و بۆ سەرکەوتن دەجەنگن."

ز.ش