هه‌واڵی به‌په‌له‌: ڕێبەر ئاپۆ: هێڵی شێخ سەعید بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دەگاتە مانای خۆی

گەریلا بەرواری: بەرخۆدانی ئێمە لەدژی داگیرکەری بەهێزتر دەبێت

قەندیل بەرواری گەریلای هەپەگە ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلا لە حەفتانین کرد و وتی،"بە ئیرادەی خۆمان، بە تاکتیکی خۆمان بەرخۆدانی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەهێزتر دەکەین. گەریلا بە چالاکیەکانی 'هەرێمی ئارام' تێکدەدات."

قەندیل بەرواری گەریلای هەپەگە باسی جەنگی حەفتانینی کرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلاکان لەدژی سوۆای داگیرکەری تورک کرد و وتی،"سوپای تورک نە تەنها گەریلاکانی هەپەگە دەکاتە ئامانج. ئامانجەکەی لاوازکردنی پەکەکەیە، دەیەوێت لەناو خاکی باشووری کوردستاندا هەرێمێکی ئارام دروست بکات. یەکەمجار نییە دوژمن هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکە. ئەگەر دەوڵەتی تورک بتوانێت حەفتانین کۆنتڕۆڵ بکات، لە هەرێمەکە داگیرکەری گەورە ئەنجام دەدات. هەڤاڵانیشمان ڕێگا بەوە نادەن، لەبەرانبەر ئەوەش بێوەستان چالاکی ئەنجام دەدەن. ئێمەش لە شەڕ و بەرخۆداندا جێی خۆمان دەگرین، هاوڕێکانمان داستانی قاڕەمانێتی تۆمار دەکەن. لە ناخی هەر هەڤاڵێکماندا خۆشەویستی خاک و وڵات هەیە، بۆ ئەوەی لەبەرانبەر سوپای تورک شەڕ بکەین، زۆر هۆکار هەیە. لەگەڵ ئەوەی تەکنیکێکی زۆر لە شەڕدا بەکاردەهێنن، بەڵام بەرخۆدانێکی بێهەمپا بەڕێوەدەبرێت و بە سەدان سەربازی تورک دەکوژرێن."

گەریلا خاوەن هێزە

بەرواری لە ڕۆژی یەکەمەوە لەناو جەنگی حەفتانیندا جێی خۆی دەگرێت و وتی، هەرچەندە دەوڵەتی تورک هەموو هێزەکەی بەکاربهێنێت، هێزی گەریلا هەموو کاتێک لە هەرێمەکەیە. هەڤاڵانمان دوو ساڵە گۆڕانکاری دەکەن، لە تاکتیک و ڕێبازیاندا دەوڵەمەندیەکی زۆریان دروست کردووە. بۆ نمونە دەبێت سوپای تورک لە هەندێک ناوچەی حەفتانین جێگیر ببێت، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نایەت هەموو شتێک کۆتایی هاتووە. لە ڕۆژانی داهاتوودا لە هەموو جێگایەک چالاکی ئەنجامدەدرێن. سوپای تورک لە شەشدارا، خانتوور، گردی قەسرووک و لە کام دەڤەرە جێگیر ببێت، دەبنە ئامانجی هەڤاڵانمان. سەربازانی تورک ناتوانن لە چیاکانی کوردستان بخەون. بۆ ئەوەی داگیرکەری فراوان نەبێت، هێز و مۆڕالی گەریلا هەموو کاتێک هەیە."

بەرخۆدانی حەفتانین بەرخۆدانێکی بێسنوورە

قەندیل بەرواری وتیشی،"ئەگەر لە هەرێمی حەفتانین بەرخۆدانی خۆمان بەهێز نەکەین، خاکی کوردستان لەناو داگیرکاریدا دەمێنێتەوە. سوپای تورک بە پارە سەرباز دەهێنێت و شەڕمان لەدژی دەکەن، بە جاشەکان، بە نۆکەرەکان هەوڵ دەدات دەسەڵاتی خۆی لە هەرێمەکە فراوان بکات. ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لە ڕاستید قڕکردنی کوردە. بە دەیان هاوڕێمان بەرخۆدانێک گەورەیان بەڕێوەبرد و پلانی حەفتانینیان تێکشکاند. لە جەنگی حەفتانیندا هاوڕێ ئەسمەر، نووجان، ڕۆستەم تا دوایین ساتی تەمەن لەدژی سوپای تورک شەڕیان کرد و وەستانەوە. هاوڕێکانمان بە ئیرادەیەکی گەورەوە لە حەفتانین شەڕیان کرد. ئەم بەرخۆدانە، بەرخۆدانێکی بێسنوورە."

ف.ق