گەریلا تیڤى ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاى لە چەلێ بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٢٥ى حوزەیران لە چیای مەرگانیش لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدرابوو و تیایدا ٥ سەربازى تورکیا کوژرابوون.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

هەپەگە رایگەیاندووە "هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، رۆژی ٢٥ى حوزەیرانی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٢:٣٠ دا لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان لە دژى داگیرکەران لە چیاى مەرگانیش ئەنجامدا".

هەپەگە راشیگەیاندووە "لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر وەشێنرا و لە ئەنجامدا سەنگەرێک تێکشکا و ٥ سەربازیش کوژران".

ر.م