گەریلا تیڤی ڤیدیۆی تێکشکانی زرێپۆشێکی سوپای تورکیای بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە ٢٠ی حوزەیران/١ی پووشپەر بڵاوکردەوە کە لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە ٢٠ی حوزەیران/١ی پووشپەر بڵاوکردەوە کە لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەو چالاکییە زانیاریی وردی بڵاوکردەوە:
لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریدا، لە ڕێکەوتی ٢٠ی حوزەیران/١ی پوشپەڕهێزەکانمان لەکاتژمێر ١٠:١٥ خولەکدا لە دژی زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە گردی عەلی شێر-ی ناوچەی گەڤەر بەروە دوڵی حەیدەران-ی عەلیشێردەچوو، چالاکییان ئەنجامدا. گورزێکی سەخت لە زرێپۆشەکەی دوژمن دراو زرێپۆشەکە بەتەواوی تێکشکا. لەو چالاکییەدا کوژرانی ٣ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا پشت ڕاس کراوەتەوە.سوپای داگیرکەری تورکیا دوای ئەو چالاکییە ناوچەکەی تۆپباران کرد و لەهەمان ڕۆژدا بەبێ ئەنجام کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆیان هێنا.
ک-ش