گەریلا چەکدار گەرمیانی: زینێ وەرتێ وڵاتی کوردانە و پەیوەندیی بە میت و سوپای تورکەوە نییە

"دەبێت حکومەتی باشووری کوردستان هەستیاریی کوردان لەبەرچاو بگرێت. هیچ پێکهاتە و حیزب و وڵاتپارێزێک رووداوەکانى زینی وەرتێی قبوڵ نییە. لەو بڕوایەدام هیچ کوردێک، بڕودار و یندارێک داگیرکەریی دەوڵەتى تورک ل باشووری کوردستان قبوڵ ناکات".

لەم بارودۆخەدا دەوڵەتى تورک دەیەوێت لە زینی وەرتێ دا ناوچە داگیرکراوەکانى لە باشووری کوردستان بەرفراوانتر بکات. چەکدار گەرمیان گەریلای هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) وتی "زینی وەرتێ وڵاتی کوردانە، سوپای تورک کاری لە زینی وەرتێ چییە؟".

چەکدار گەرمیان گەریلای هەپەگە سەرنجی خستەر بەرخودانی گەریلاکانى پەکەکە و وتی "رووداوەکانى زینی وەرتێ شتی ئاسایی نین. ئەگەر هەڵوێستی کوردان یەک بێت، دەوڵەتى تورک بە سەربازەکانییەوە، بە تانکەکانییەوە و بە سوپاکەیەوە ناتوانێت بێتە خاکی باشووری کوردستان. نابێت گەنجانی کورد بۆ سیخوڕیکردن و بۆ پارە بەکاربهێنرێن. ئەو عەقڵییەتە قڕکەرە دەیەوێت بست بە بست خۆی لە هەموو شوێنێکى کوردستان باڵادەست بکات، بۆیە دەبێت رێگای پێنەدرێت. ئەگەر گەریلا نەبێت، هیچ یەک لە دەستکەوتەکانی کورد ناپارێزرێن. گەریلا لە هەموو کاتێکدا بۆ هەر چوارپارچەى کوردستان خۆی کردووە بە قەڵغان. یارییەکانى سەر باشووری کوردستان و هێزە ناوچەییەکان و داگیرکەریی دەوڵەتى تورک روونە، بۆیە بەرخودان و یەکگرتوویی کوردان پێویستە. هێزی گەریلا و بەرخودانی گەریلا لە پێناو کوردستاندایە. نەتەوەی کوردو کۆمەڵگەى کوردیش پێی سەربەرزن، تاکە شتی پێویست کە دەبێت کوردان بیکەن ئەوەیە، یەکگرتوو بن و دەستەکانیان بپارێزین".

'زینی وەرتێ وڵاتی کوردانە'

گەریلا چەکدار گەرمیان لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی "کورد خاوەنی بنەما و پەرەنسیبە.  دەبێت حکومەتى باشووری کوردستان هەستیارییەکانى کوردان لەبەرچاو بگرێت. هیچ کۆمەڵگەیەک، هیچ حیزبێکى سیاسی، هیچ وڵاتپارێزێک بە رووداوەکەى زینی وەرتێ رازی نین. من لەو بڕوایەدام هیچ کوردێک، هیچ باوەڕدارێک و دیندارێک، داگیرکەریی سوپای تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان قبوڵ ناکات".
گەریلا گەرمیان چەکدار ساڵی ١٩٨٧ لە هەرێمی گەرمیان لە باشووری کوردستان لە دایکبووە و لە کۆتایی وتەکانیدا وتی "هەموو گەنجانی کورد دەتوانن بێنە ناو ریزەکانى بزووتنەوەى پەکەکە. بۆ ئەوەى دەستکەوتە مێژووییەکانى کورد لە دەستنەچن. ئەرکی هەموو مرۆڤیکى کوردە تێکۆشان گەشاوە و بەرفراوان بکات. بۆ ئەوەى خاکی باشووری کوردستان نەکەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیرکەران چییان لە دەست دێت دەبێت ئەنجامی بدەن. بەرخودانی گەریلا لە دژی هەموو جۆرەکانى فاشیزم واتادارە. لە هەموو قۆناغەکاندا گەریلای پەکەکە لە دژی هێرش و هەڕەشەکان بەرەنگاری و بەرخودانیان کردووە. ئەو بەرخودانەى گەریلاکان لە شەنگال، کەرکوک و لە هەر شارێکدا کە کورد پارێزگاری لە وڵاتی خۆی بکات، لە سەنگەرەکاندا شەڕی داعشیان کرد. ئێستا ئەوەى مرۆڤ بە واتاداری نازانێت، ئەوەیە، کە نابێت رێگا بۆ داگیرکەری خۆش بکرێت. بۆ نمونە سوپای تورک و میتی تورک کاریان بە زینی وەرتێ چییە. زینی وەرتێ وڵاتی کوردانە و نابێت ئەوانەى تیادا بێت".

ژ.ت