گەریلاکانى یەرەکە هۆشدارییان دایە جاشەکان و لە مەریوان جاشێکیان سزا دا

ناوەندى فەرماندەیى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، بەکرێگیراوێک بە ناوی ئەرکان قەدیمى لەلایەن گەریلاکانیانەوە سزا دراوە. راشیگەیاند "لە ئێستا بە دواوە لە هیچ کردەوەیەکى دژە گەلییانەى بەکرێگیراوان خۆش نابن".

ناوەندى فەرماندەیى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە کرێگیراوێک بەناوی ئەرکان قەدیمى لەلایەن گەریلاکانیانەوە لە مەریوان سزا دراوە. راشیگەیاند "لە ئێستا بە دواوە لە هیچ کردەوەیەکى دژە گەلییانەى بە کرێگیراوان خۆش نابن و دەبێت بۆ کارەکانیان باجی قورس بدەن".

دەقى راگەیاندراوەکەى ناوەندى فەرماندەیى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە)، کە لە ماڵپەڕی پەژاک بڵاوکراوەتەوە.

"گەلی کورد لە قۆناغێکى هەستیار و مێژوویى و چارەنووسسازدایە. گەلی کورد بە تێکشکاندنى هەموو سنوورەکان و لەمپەرەکان لە بیر و رۆح و دەروونیاندا لە هەموو بەشەکانى کوردستان لە شەڕ و خۆڕاگرییەکى بێ وێنەدان. یەرەکەش بە تێگەیشتنى تەواو لە دۆخى سیاسی و بە تێگەیشتن لە ئاسۆی رووداوەکانى ناوچەکە، بە گرنگییەکى زۆرەوە چاودێریى گۆڕانکارییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان دەکات و بەپێى ئەوەش پێگەی خۆی پێناسە دەکاتەوە.

ئێمە دەزانین و لەو بڕوایەداین دوژمنانی گەلی کورد لە پێناو رێگریکردن لە گەیشتنى کورد بە ئیرادەى ئازاد و دیموکراتیک، دەستبەرداری هیچ پیلانگێڕی و کردەوەیەک نابن. پەنابردنە بەر بەکارهێنانى بەکرێگیراوان و دروستکردن و راهێنانى بەکرێگیراون و سیاسەتى دووبەرەکی نانەوە و دروستکردنى یەکەى کۆنترا گەریلا لە ناو خەڵکى ئێران، بنەماى تێگەیشتن و روانینى ئەمنیى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانە بۆ ناوچە کەنارەکان و گەلی کورد. لەو چوارچێوەیەدا ئەو بە کرێگیراوانەى بە ئاگاهی و نا ئاگاهییەوە کەتوونەتە داوی سیاسەتی دووبەرەکێ نانەوە و دەژ گەلیى رژێم، هۆشدارییان پێدرا و داوایان لێکرا بگەڕێنەوە بۆ باوەشى گەل و داواى لێبوردن بکەن، بەڵام بەشێک لە بە کرێگیراوان بە خراپ بەکارهێنانى ئەو نیازپاکییە هێشتا لە ریزى پێشەوەى هێرشکردنە سەر گەلی کورد و گەریلاکانی گەلی کورد دان و شوێنى مانەوە و هاتوچۆى هێزەکانمان چاودێرى و ئاشکرا دەکەن و خۆیان دەکەنە کەواسوورى بە ئۆردو بۆ شەڕ لە دژى گەریلاکانمان و بۆسە دادەنێن و دەیانەوێت بەو شێوازانە و شێوازى تر زیان بە یەکینەکانمان بگەیەنن. بڕیارگەى ناوەندیى یەکینەکانى پاراستنى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ راى گشتى رادەگەیەنێت، لە ئێستا بە دواوە لە هیچ کردەوەیەکى دژە گەلییانەى بە کرێگیراوان خۆش نابین و دەبێت بۆ کارەکانیان باجی قورس بدەن.

لەو چوارچێوەیەدا دەکرێت ئاماژە بە کردەوەکانى چەندین ساڵەى کەسێک بە ناوى حەمە عەلی ناسراو بە ئەرکان قەدیمی و یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانى لە گوندى گۆشخانیى دەورووبەرى مەریوان بکرێت، کە بە کرێگیراوى رژێم بوون. ئەو بە کرێگیراوە جگە لە چەندین ساڵ بە کرێگیراوى، کاری بۆ دروستکردنى بەکرێگیراوى تر دەکرد و هاوکاریى هێزە ئەمنییەکان و سوپاى پاسداران و ئیتڵاعات دەکرد بۆ ئەوەى گەنجانى تێکۆشەر و شۆڕشگێڕمان شەهید بکات و لە چەند تاوانێکى لەو شێوەیەشدا دەستى هەیە.

ئەرکان قەدیمی رۆژی ٩ى حوزەیرانى ٢٠١٨ لەبارەی هاتووچۆى هەڤاڵمان لە نزیک گوندى گۆشخانى راپۆرتى بە ئیتڵاعاتى سوپاى پاسداران دابوو و خۆشى رەاستەوخۆ بەشداریى لە بۆسە نانەوەدا بۆ هەڤاڵانمان کردبوو و بەو هۆیەوە هەڤاڵ جیهان ئازاد کە چەندین ساڵ وەک تێکۆشەرێکى ئاپۆیى لە رۆژهەڵاتى کوردستاندا خزمەتى گەلەکەى دەکرد، شەهید بوو. بۆیە هێزەکانمان رۆژی ١٣ى تەمووزی ٢٠١٨ و لە دواى ماوەیەک چاودێریکردنى ئەو بەکرێگیراوە، چوونە ماڵەکەى لە ناو ماڵەکەى خۆیدا سزایان دا. فەرماندەیى ناوەندیی یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان هاوکات لەگەڵ هۆشداریدانی دووبارەدا بە تەواوى ئەو کەسانەى کە لە بەرەى دژە گەلیدان، رایدەگەیەنێت، لە ئێستا بە دواوەوە هیچ یەک لە بەکرێگیراوە دژە گەلییەکان کە دەستیان لە شەهیدکردنى هەڤاڵانماندا هەبووە، بۆ یەک سات لە ئارامی و ئاسوودەیدا نابن.

گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان هاوکات لەگەڵ یەکگرتوویى زیاتر لە ریزەکانى خۆیان و بەرگریکردن لە یەکێتیى خۆیان، دەبێت هەموو مۆرە و بە کرێگیراوەکانى رژێم لە خۆیان دووربخەوە و گۆشەگیریان بکەن وپەیوەندییان لەگەڵ نەبەستن. ئەرکی بەرگری لە بەهاکانى گەلەکەمان لەم قۆناغە هەستیارەدا لە ئەستۆى گەنجاندایە، کە هێزى بنەڕەتیى کۆمەڵگەن. ئەو ئەرکەش بە بەشداریکردن لە ریزى گەریلا و خۆ بەرێکخستنکردندا دێتەدی".

ر.م