گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: پەکەکە بە ٦ کەس دەستیپێکرد و ئێستا بە ملیۆنان کەسە

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: بەڵێنمان بە رێبەرایەتی داوە، بۆ ئازادی گەلی کوردستان و ئۆجالان، بۆ ژیانی یەکسان، دیموکراسی و ئازادی ساڵی ٢٠٢٠ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات کە لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرانبەر گەلی کوردستان بەڕێوەبرا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

بەروڵات بۆتان گەریلای یەژاستار: ڕۆژی یەکەمی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕۆژی تۆڕەیی و ڕوسواکردنە. ئێمە ئەم 'ڕۆژە ڕەشە' دەکەینە ئازادی کوردستان و گەلەکەمان، ئێمە ئامانجمان کە ئازادکردنی ئۆجالانە لە ئیمڕالی جێبەجێ دەکەین. دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت پەکەکە لەناوببات، هیچ کاتێک ئامانجەکەی بەدەستناهێنێت. ئێمە لەسەر ڕێچکەی هاورێکانمانین کە پێشەنگایەتیمان دەکەن. شاخەکانی زاگرۆس سەختن، بەڵام بە ئەڤین و بڕوایەکی گەورەوە لەم شاخانە دەژین. بەڵێن دەدەین بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی و گەلەکەمان تێکۆشان گەشتر بکەین.

دەڤریم کۆچەر گەریلای یەژاستار: ئۆجالان نە تەنها بۆ گەلی کورد، ڕێگای ڕزگاری هەموو گەلان ژێردەستەیە. زلهێزەکان بەم هۆیەوە دەیکەنە ئامانج. ڕاستە لە ڕووی فیزیکیەوە ڕێبەرایەتی لە ئێمە دوورە، بەڵام بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیاکەی هەموو کاتێک لەگەڵماندایە. پێویستە ئێمە ئەمە لەبیرنەکەین کە پەکەکە بە ٦ کەس دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا بە ملیۆنان کەسە."

سیدار ئامەد گەریلای هەپەگە: لە کەسایەتی ئۆجالاندا پیلانگێڕی لەدژی هەموو مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. فەلسەفەی ڕێبەڕمان، ئیرادەی گەلی کورد و دەستکەوتەکان، نوێنەرایەتی برایەتی هەموو گەلانی جیهان و یەکێتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لەدژی هەڵوەشاندن کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دروستیکرد، جێگرەوەیە. هێزە داگیرکەرەکان ئەمە وەک مەترسیەک دەبینن. بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی ئایدۆلۆژیەکەی ئاستەنگ بکەن، ڕێبەرمانیان کردە ئامانج. ٢١ ساڵە رێبەرمان لە ئیمڕالی لە دۆخێکی سەختی دەرونیدا ڕادەگیرێت. بۆ ئازادی ڕێبەر و گەلەکەمان و بۆ ژیانێکی یەکسان، دیموکرات و ئازاد ئێمە بەڵێن دەدەین ساڵی ٢٠٢٠ بکەینە ساڵی سەرکەوتن.

شۆڕشگێر خەرگۆڵ گەریلای هەپەگە: شۆڕشی ڕۆژئاوان یەکێک لە نیشانەکانی پووچەڵکردنەوەی پیلانگیڕی ١٥ی شوبات و سەرکەوتنی بەرخۆدانی دژی فاشیزمە. تێکٶشانێکە لەگەڵ گەلانی تر بەڕێوەدەبرێت. هەموو گەل و ئایینەکان لەبەرانبەر سوپای تورک و چەتەکانی بەرخۆدان دەکەن. ئەوە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕێە. ئێمە گەریلاکانی کوردستان هەوڵ دەدەین شایەنی تێکۆشانی ئایدۆلۆژی ڕێبەرایەتی بین."

ف.ق