گەریلایەکی عەرەب لە جەنگی حەفتانین دا

دەمهات گەنجێکى عەرەبە، کە لە ریزی پێشەوەى شەڕی شکۆ و کەرامەتدایە، ئەو وتەیە لە بیر ناچێتەوە کە وتی، سنوور و دیوار بۆ لە ناوبردن و سڕینەوەن. قسەکانی لە دڵەوە هەڵدەقوڵان و بە گەلەکەى خۆی دەگەیشتەوە.

بووە چاوپێکەوتنێکى خۆش، کە هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە. ئەو نەک تەنها لەگەڵ من، بەڵکو لە قەڵەم، کاغەز، کامێرا و چاوی مندا بووە هەمیشەیی. ئەو ئێستا لە دڵ، چاو و گوێی گەلی کوردستان و عەرەبیشدا هەرمان دەبێت. ئەوە یەکێک لەو چاوپێکەوتنانەى گەریلا بوو، کە من زۆر هەوڵم دا تێبگەم، هەندێک جار قورسی و ناڕەحەتیی دەکێشا، هەندێکجاریش دڵخۆشی لە چاوەکانی دەباری.

ناوێکی کوردیی بۆ خۆی داناوە و پاشناوەکەشی ناوی شارێکى کوردستانە. شاری عەفرین کە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هەموو رۆژێک هەوڵ دەدەن سەرلەنوێ رزگاری بکەنەوە. یانی ناوی خۆی نا دەمهات عەفرین. گەریلا دەمهات بە جەوهەری خۆی رێی گرتەبەر. کەم کوردیی دەزانی، کاتێک من پێم وت "ئەگەر دەتەوێت بەعەرەبی قسە دەکەم" لە وەڵامدا وتی "بۆ یادی هەڤاڵانی شەهید گۆران و شەهید رۆستەم من بە کوردی قسە دەکەم و هەست بە دڵخۆشی و دڵئارامی دەکەم".

گەریلای گەنج دەمهات شەڕی دەکرد، بۆ ئازادیی گەلی خۆی، بۆ ئازادیی گەلانی کوردستان، بۆ ئەو منداڵانە کە ئێستا لە کۆڵانەکاندا یاری دەکەن، بۆ ئەو ژنانە، کە هەموو رۆژێک دەکوژرێن، بۆ گەلی تورک، کە ئێستا لە خەونی تەڵە و فریودایە، بۆ کۆتایهێنان بە سیاسەتی لە سێدارەدان لە ئێران، بۆ ئەوەى جەردەوانەکان لەو رێگایە هەڵگەڕێنەوە، کە گرتویانەتە بەر و رێگای راست بگرنە بەر شەڕی دەکرد.

بەسەرهاتی گەنجێتی، رۆح و ورەی گەنجێتی، چەند ئاگاهی لەسەر گەریلا، خۆشەویستیی خاک، تامەزرۆیی ئازادی، باوەڕی بە ئافراندنی جوانی، توڕەیی لە دژی زاڵمەکان، گەڕان و لێکۆڵینەوە و بێگومان عەشق....

ئەوانە بەشی ئەوە دەکات کە مرۆڤ لە پێناویاندا شەڕ بکات. بۆ گەنجێک کە تف لە رووی داگیرکەران بکات، ئەوانە بەشی دەکەن... لەو کاتەدا گەنجانی کوردستانی چاوەڕێی چین، دەمهات بە ناوی ئەوانیشەوە رووی لە چیاکان کرد. قسەکەی لە بیر ناچێتەوە کاتێک وتی" سنور و دیوار بۆ لەناوبردن و سڕینەوەن. قسەکان لە دڵییەوە هەڵدەقوڵان، کە لە رێگەى ئامێرێکى بچووکەوە بگەیشتایەتەوە بە گەلەکەى. ئەو قسانە بۆ ئەوەى کەسێک بهێنێت بۆ چیاکان بەش دەکات و زۆریشە!.

ژ.ت