گەل و گەریلا لەیەکتری جیاناکرێنەوە

گەریلاکانی یەژاستار باسی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکیان کرد و وتیان،"بە پەیوەندیەکی بەهێز گەل و گەریلا پێکەوە بەستراونەتەوە کە لە یەک جیاناکرێنەوە. ئێمە بۆ گەلەکەمان هاتینە ئێرە،گەلانی کوردستانیش ئاگاداری ئەم ڕاستیەن."

گەریلاکانی یەژاستار بۆ ئاژانسەکەمان باسی سیاسەتی شەڕی دەوڵەتی تورکیان کرد. ئەیلەم مازلۆم و ڤەژین قامیشلۆ گەیلاکانی یەژاستار کە لە زاگرۆس گەریلایەتی دەکەن، ئاماژەیان بە سیاسەتی شەری تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گەل و گەریلا کرد. گەریلا ئەیلەم باسی گەریلایەتی لە زاگرۆس کرد و وتی،"بۆ گەریلایەتیکردن لە زاگرۆس پێویستی بە هێزێکی گەورە هەیە. مرۆڤ لەوێ ئیرادەی خۆی دەناسێت.

دەوڵەتی تورک لەدژی گەریلا سیاسەتێکی قوڕسی شەرێ تایبەت بەڕێوەدەبات. ئەوەش بە واتای بەهێزبوونی دەوڵەت نایەت، لاوازیەکەی پیشان دەدات. بۆ نمونە: لە ڕێگەی جیهازەوە هەموو ڕۆژێک بانگەواز دەکات، خۆتان ڕادەست بکەن، ئێمە دەتانبەینەوە بۆلای خانەوادەکانتان، ژیانێکی باش بژین، خۆشحاڵ ببن و شتی بەم شێوەیە."بۆ کۆیلایەتی بانگەواز دەکەن. هەموو کەسێک باش دەزانێت کە ژیانێکی باش لە لای دەوڵەتی تورک نییە. جوانترین جێگا شاخە ئازادەکانی کوردستانە.

لەدژی گەل شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت. دەوڵەتی تورک دەزانێت کە ئێمە تا چ ڕادەیەک گرنگی بە گەلەکەمان دەدەین. بۆیەش ژن و گەنجان دەکەنە ئامانج. چەک دەدەنە دەستی کچی ئەو ماڵانەی کە بوونەتە جاش، دەیاننێرنە پێش سەربازەکان و لەدژمان بەکاریان دەهێنن. پێویستە ئەو ژنانەش بیر بکەنەوە، ویژدانیان هەبێت، بە عاقلی بجووڵێنەوە، نەبنە عاشقی بکوژەکانیان."

توندوتیژی زیاد ببێت، بەرخۆدانیش زیاد دەبێت

ڤەژین قامشلۆ گەریلای یەژاستاریش باسی لە سیاسەتی شەڕی تایبەتی تورک کرد و ڕایگەیاند پێویستە ژنان بە خۆپاراستن خۆیان بەرەوپێشەوبەرن و وتی،"هێزە دەسەڵاتدارەکان لە ڕێکخستنی ژن، بەهێزبوونی ژن دەترسن، لەبەرئەوەش فشار و توندوتیژی ئەنجامدەدەن. پێویستە ژنان هێزی خۆیان ببینن، ڕێکخستنیان بەهێز بکەن و خۆپاراستن بەرەو پێشەوە ببەن.

لەدژی فشاری عەقلیەتی پیاو و دەوڵەت تێبکۆشن و تێکۆشانەکە گەورەتر بکەن. هەر کە ئاستی تێکۆشانی ژنان بەرز دەبێتەوە، دەبنە ئامانج ئەشکەنجە و توندوتیژی زیاتریان لەبەرانبەر ئەنجام دەدرێت. کاتێک توندوتیژی زیاتر دەبێت، راپەرینیش زیاتر دەبێت. هەڵوێستی ڕێبەرمان لەبەرانبەر ژن، هەستیار و پڕۆژەکانی لە لایەن هەموو جیهانەوە دەزانرێت. ڕێبەرایەتیمان دەتوانێت خاوەنداری لە هەموو کەسێک بکات. دەوڵەت زۆر جار سەیری ئەو دەکات و سیاسەتی بۆ خۆی دادەڕێژێت.

بە ئەندازەی عەقلی دەوڵەت عەقلێکی قێزەون نییە. بۆیە پێویستە ژنان گرنگی بە خۆپاراستن بدەن و خۆڵ ببنەوە و فراوانتری بکەن. نیوەی ڕۆژەڤی جیهان لەلایەن ژنانەوە دیاری دەکرێت. لە زۆر جێگا ژنان پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەن.  هەر کاتێک دەوڵەت دەگاتە کۆتایی، یان ژنان بەکاردەهێنێت یان لەناویان دەبات. نزیکایەتی بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆش بەم شێوەیەیە. سوود لە بچووکترین پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن.

دەوڵەت لە ژن دەترسێت

ڤەژین قامشلۆ ڕاشیگەیاند، دەوڵەت دەبینێت کە ژنان تا چ ڕادەیەک پێشکەوتوون، لە ژنان دەترسێت و وتی،"ژنانیش دەوڵەت دەناسن. لەدژی دەوڵەت لەسەر بناغەی خۆپاراستن دەجووڵێنەوە. لەناو مرۆڤەکان، سروشت، گەردوون، ژیاندا خۆپاراستنی بناغەی هەموو شتێکە. پەروەردەش خۆپاراستنە، بەرەوپێشچوونە، خوێندن، بەکارهێنانی چەک، فێربوونی چەک، خۆپاراستنی بناغەیە. خۆپاراستن دەبێتە هۆکاری پاراستنی بەهاکان.

لەنێوان گەل و گەریلادا پەیوەندیەکی بەهێز هەیە کە کەس ناتوانێت جیایان بکاتەوە. بۆ گەلەکەمان ڕوومان لە چیاکان کردووە. گەلانی کوردستان ئاگاداری ئەم ڕاستیەن. هەم ڕاستی خۆیان و هەم ڕاستی دەوڵەت باش دەناسن. بۆیە پێویستە بە سیاسەتی شەڕی تایبەت هەڵنەخەڵەتێن. هەواڵێکی خۆشیان دوای چەن خولەک دەسڕنەوە."

ف.ق