ماوەى ٨ رۆژە ئەرتەشی تورکی داگیرکەر هێرشە داگیرکەرییەکانى بۆ سەر ناوچەى خواکورک دەستپێکردووە. ئەو داگیرکەرییە لە دواى بۆردومانى چڕ و دابەزاندنى هێزە لە شەوی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ / ٥ی جۆزەردان بۆ سەر چەمی لۆلان و چیای شەکیف و شاخی شەهید دەروێش لە خواکورک دەستپیکرد و لە رۆژی ٢٧ ی ئایاری ٢٠١٩ / ٦ی جۆزەردان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنى داگیرکەری کرد.
تاوەکوو ئێستا هەپەگە و یەژاستار هیچ بەیاننامەیەکیان لەبارەى زیانەکانى هێزەکانیان لەو هێرش و ئۆپەراسیۆنە داگیرکەرییەدا بڵاونەکردووەتەوە. نزیکەی ٢ ساڵە هەوڵ دەدرێت خواکورک داگیر بکرێت. ئەم دوا هەوڵە داگیرکەرییە لەسەر بەرزایى چیایەکەوە دەستیپیکرد، کە هاووڵاتییانى ناوچەکە پێى دەڵێن "شەکیف". پاش ئەوەی هێزە داگیرکەرەکان لەو هەرێمەدا دەستیان بە جموجوڵکرد، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە سەرتاسەری دەڤەرەکەدا چالاکی قورس و کاریگەرییان لە دژیان ئەنجام دا.
لە گۆڕەپانەکانی شەهید دەروێش، شەهید شاهان، شەهید بۆتان، ئاری، لێلکان شەڕی بەرەنگاری روویدا. ئەرتەشی تورکیا کە بۆ نێچیر چووبوو خۆی بوو بە نێچیر. لە چالاکییەکانی سابوتاژ، نێشانە شکێنی، هێرشی گرووپی بچووکی گەریلا بۆ سەر ئەو سوپا داگیرکەرە دەیان سەربازی داگیرکەر کوژران.
بە پێی دوایین زانیاریى بەردەستمان هێزەکانى گەریلا بە چەکی قورس و تاکەکەسی هێرشیان کردووەتە سەر شاخیی شەهید دەروێش و شوینی دۆشکا و بیکەیسیی ئەو سوپا داگیرکەرەیان تێکشکاندووە و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازە داگیرکەرەکان کوژراون و بریندار بوون.
ئەرتەشی تورکی داگیرکەر ماوەی ٢ ساڵە بەهۆی بەرخودانی کاریگەری گەریلاوە ناتوانێت پێشڕەوی بکات. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەهۆی تێکشکاندنیان لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ دا و بۆ شاردنەوەى ئەو شکستەیان دەیانەوێت رۆژەڤی تورکیا بە شەڕەوە سەرقاڵ بکەن و هەوڵ دەدەن رای گشتی بە شێوەیەک لە شێوەکان لە شکستەکەیان لەو هەڵبژاردنەدا دووربخەنەوە، بەڵام بە هۆی ئەو گورزیانەى لەسەر دەستى گەریلاکانی ئازادییەوە دەیخۆن بە تەواوی لەو هێرشە داگیرکەرییانەدا تووشی شپرزەیى و ئاستەنگ بوونەتەوە و ئیتر لە توانایاندا نەماوە هیچ جوڵەیەک ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیارییەکانى بەردەستمان، ئەرتەشی داگیرکەری تورک تەنها بە بۆردومانی ئاسمانی بەردەوامە لە هێرشەکانى، ئەگەرنا لە شاخ و گردەکانەوە ناتوانێت هیچ هێرشێک ئەنجام بکات و دوایین چارە و ئومێدی خۆی لەسەر پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە - PDK) هەڵچنیوە.
هەندێک هێزی نۆکەر، کە بڕوایان بە هەڵوێستی پەکەکە هەیە دەڵێن 'ئیمە رێگا بە براکوژی نادەین' و بەو هۆیەوە لە هەرێمی بەربزێن و تەپەی هاجەر، کە بۆ هێڵی خواکورک و خنێرە شوێنێکی ستراتیژیکە تەنگاو بوون، بەڵام بۆ ئەوەی 'هاوکاری و پشتیوانی' لە داواکانی دەوڵەتى تورک بکەن دەیانەوێت بە بردنى هێزی تر بۆ ئەو ناوچەیە، ئەو هێڵە کۆنترۆڵ بکەن. لەو چوارچێوەیەشدا گروپێک، کە لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی دروستکردنى رێگاوبان پێکهاتوون رەوانەى ئەو ناوچەیە کراون و چاوەڕێ دەرفەتێکن بۆ جێبەجێکردنى داواکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر. بەڵام فەرماندەکانی گەریلا لەو ناوچەیەدا، کە سەبارەت بەو بابەتە قسەمان لەگەڵ کردن وتیان، 'چ هێزێک دێت با ببێت، بە چ ناوێکەوە دێن با بێن، ئێمە هەرگیز رێگایان پێنادەین' و بەو شێوەیە بە بڕیاربوونی خۆیان خستەڕوو.
بە پێی چاودێریەکانمان، هەوڵە داگیرکەرییەکان بۆ سەر ناوچەی بەربزێن، هەوڵێکە بۆ بوار ەخساندن بۆ بۆ کارێکى تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە تاوەکو لە رێگەیەوە کارێکى تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەى قورس و گەورەتر ئەنجام بدەن، یانی بە ئاژاوەگێڕییەکى بچووک دەستپێدەکەن بۆ ئەوەى ئاژاوەگێڕییەکى گەورە ئەنجام بدەن.
گەلی ئەو ناوچەیە، کە لە دوایین هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و هاوەنبارانی سوپای تورکی داگیرکەر دا تەنها لە گوندی خەلیفان زیاتر ٣٠ سەر ئاژەڵیان بوونە قوربانی، زۆر توڕەتر بوون. داوایان لە بەڕێوەبەریی هەرێمی باشووری کوردستان کرد، کە مافەکانیان بپارێزن و لە دژی داگیرکەری ڕاوەستن. هەروەها بۆ راوەستاندنی ئەرتەشی تورکی داگیرکەر داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و یەکێتیى ئەوروپا و عێراق کردووە، کە پشتیوانیان لێ بکەن.
****
ر.م