گەلی باشووری کوردستان:ئێمە لە دەوڵەتی تورکیا ناترسین

هاووڵاتیانی باشووری کوردستان لە هەنبەر بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە سەرخاکی باشووری کوردستان ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا و وتیان: " ئێمە لە دەوڵەتی تورکیا ناترسین، خاکی خۆمان بەرنادەین."

بۆردمانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لەسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

دوێنی شەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا  دەوروبەری گوندی ئینزێ-ی قەندیل-یان بۆردمان کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردمانانەدا زیانێکی زۆر گەییشتە ماڵ وموڵکی هاووڵاتیان. لە بۆردمانانەدا ژمارێکی زۆر لەدارەکانی ئەو ناوچەیە ئاگریان تێبەردرا.

هاووڵاتیانی باشووری کوردستان لە هەمبەر ئەو هێرشانەدا ناڕەزایەتیی خۆیان نیشاندا و ڕایانگەیاند کە ئەوان سەر بۆ تورکیا دانانەوێنن.

ستار محەمەد یەکێک لە دانیشتووانی قەندیل ئاوەها باسی بۆردمانەکان دەکات:  بە خەستی قەندیل بۆردمان دەکرێت، ڕەز وباخی ئێمە هەمووی کاوول بووە. دەڵێن کە ئێمە هێرش دەکەینە سەر پەکەکە، بەڵام ئێوە دەبینن کە هاووڵاتیان دەکەنە ئامانج. بەساڵانێکە کە دەیانەوێت ئێمە بترسێنن، ئێمە لە دەوڵەتی تورکیا ناترسین. ئێمە خاکی خۆمان چۆل ناکەین. ئێمە بۆ پاراستنی خاکی خۆمان تیکۆشان دەکەین."

ک-ش