گەلی شرنەخ: تۆکی لەگەڵ زیندان جیاوازیی نییە

خانووی هاووڵاتییان و گەلی شرنەخ لە کاتى بەرخۆدان خۆبەڕێوەبەریدا لەلایەن دەوڵەتەوە رووخێنران. گەلی شرنەخ رایانگەیاند، حکومەت خانووی تۆکیى بۆ دروستکردن و ئەو خانوانەش هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ زینداندا نییە.

لە ساڵانى ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا لە شرنەخ، جزیر و هەزەخ "قەدەغەى هاتووچۆ" راگەیاندرا. لە دواى راگەیاندنى "قەدەغەى هاتووچۆ" بەهۆى هێرشى دەوڵەتەوە هەزاران خانووی هاووڵاتییان رووخان و خاپوورکران. فەرمانگەى گەشەپێدانى خانوو (تۆکی – TOKÎ) لەبریى ئەو خانووانەى خاپوورکراون، دەستیکرد بە دروستکردنى ٦ هەزار و ٥٠٠ خانوو، بەڵام ماوەى ٣ ساڵە دروستکردنى ئو خانوانە کۆتاییان پێنەهاتووە.

تا ئێستاش روون نییە کێ لەو خانوانەدا نیشەجێ دەکرێن. پێشتر دەوڵەت بە هاووڵاتییانى راگەیاندبوو، هەر خانویەکى تۆکی لە خانووی ئەو هاووڵاتییە گەورەتر بێت کە تیایدا نیشەجێ دەکرێت، بڕێک پارەى لێوەردەگیرێت. گەلی شرنەخ رایانگەیاند، ئابووریى ناوچەکە لەم چەند ساڵەدا لاواز بووە و ناشیانەوێت لەوە زیاتر باج بدەن.